لایەنگرێكی داعش لەبەریتانیا پیلانی هەبووە سەری تریزا مای ببڕێت

جیهان

19/07/2018‌ 1154 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دادگای بەریتانیا دادگایی كەسێك دەكات، كە لایەنگری داعش بووەو پیلانی هەبووە تریزا مای سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە سەر ببڕێت.

بەپێی راپۆرتەكان، ئەو كەسە ناوی زەكەریا رەحمان (20 ساڵ) بووەو بەرنامەكەی بەشێوەیەك بووە، لەسەرەتاداو لەبەردەم سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆمب بتەقێنێتەوەو پاسەوانەكان بكوژێت، دواتر بچێتە ژوورەوەو هێرش بكاتە سەر تریزا مای.

هەر بەپێی راپۆرتەكان، رەحمان لەلایەن هێزە ئەمنییەكان لەناوچەیەكی برمنگهامی بەریتانیا دەستگیركراوەو خۆشی دانی بەوەدا ناوە، كە ئەو پیلانەی هەبووەو لایەنگری داعشە.
 
رۆژنامەی "ئیندبندنت"ی بەریتانی ئەوەی ئاشكرایكردووە، كە زەكەریا رەحمان، سەرسامی خۆی بە سەلمان عبیدی نیشانداوە، كە ئەو كەسە جێبەجێكەری تەقینەوەكەی "مانچستر ئارینا" بووە.

هـ ـ ح