گەڕانەوەی خێرای داعش بۆ ناوچەكانی عێراق مەترسی دروستكردووە

عیراق

19/07/2018‌ 750 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشكرایكرد، كە چەكدارانی داعش بەشێوەیەكی خێرا دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی عێراق، ئەو پرسەش مەترسی دروستكردووە.

مەترسییەكە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە داعش لەرێگەی گەڕانەوەی بۆ ئەو ناوچانە، دەتوانێت دەسەڵاتی خۆی لەعێراق بەهێز بكاتەوە، كە ماوەی سێ‌ ساڵ لەو ناوچانە شەڕكرا، تا كۆتایی بەدەسەڵاتەكەی هات.

راپۆرتەكەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئەوەی راگەیاندووە، كە گەڕانەوەی داعش بۆ پارێزگاكانی دیالەو سەڵاحەدین‌و كەركوكە، كە ماوەیەكیشە لەو ناوچانە هەڵمەتەكانیان چڕكردووەتەوە.

هاوكات چەند سەرچاوەیەك باس لەوە دەكەن، كە داعش بەتەاوی لەعێراق خۆی رێكخستووەتەوە، ئێستا لەدوای هەلێك دەگەڕێت، بۆ ئەوەی چەند ناوچەیەك كۆنتڕۆڵ بكاتەوە.

هـ ـ خ