پشتیوان سادق: قەرەبوونی دواكەوتنی دابەشكردنی موچەی مامۆستایان دەكەینەوە

کوردستان

19/07/2018‌ 1369 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پشتوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە ئەمرشۆ پێنج شەممە موچەی مامۆستایان دابەش بكات.

پشتوان سادق لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند، دابەشكردنی موچەی مامۆستایان دواكەوتووە، كە مانگی داهاتوو ئەو دواكەوتنە نابێت‌و لەسەرەتای دابەشكردنی موچە دەبن.

وەزیری پەروەردە ئەوەشی راگەیاند، بەو پێیەی لەم مانگە درەنگ موچە دابەشكراو لەمانگی داهاتووش زوو دابەشدەكرێت، مامۆستایان بەكەمتر لە 20 رۆژ دوو موچە وەردەگرن، ئەوەش قەرەبوو دەبێت بۆ دواكەوتنی موچەكانیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، دەبوو حكومەتی هەرێم لەم مانگە موچەی مامۆستایانی لەسەرەتاوە دابەشبكردایە، بەڵام دابەشكردنەكەی دواخست، ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری لێكەوتەوە.

هـ ـ ح