ناڕازییەكان سوورن لەسەر داواكارییەكانیان
هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی گۆڕان شكست دەهێنێت

کوردستان

19/07/2018‌ 4916 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان شكستیهێناوە، ئەوەش بەهۆی سووربوونی ناڕازییەكان لەسەر داواكارییەكانیان.

هەفتەی رابردوو جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لیژنەیەكی بەسەرۆكایەتی عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی بزووتنەوەكە پێكهێنا، ئەوەش بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی گۆڕان، كە ماوەیەكە بەردەوامی هەیە.

بەپێی زانیارییەكان، كێشە ناوخۆییەكانی گۆڕان بەهۆی نیگەرانی‌و ناڕەزایی چەند سەركردەیەكی بزووتنەوەكە هەیە، كە لەشێوەی ئیدارەدان‌و دارایی بزووتنەوەكەیان ناڕازین.

هەر بەپێی زانیارییەكان لەماوەی ئەو هەفتەیەی لیژنەكە پێكهێنراوە، چەند هەوڵێك دراوە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ سەركردە ناڕازییەكانی گۆڕان، بەڵام هەوڵەكان سەركەوتوو نەبوون‌و لەچارەسەری كێشەكان شكستیانهێناوە.

شارپرێس ئەوەشی زانیوە، كە سەركردە ناڕازییەكانی گۆڕان سووربوون لەسەر داواكارییەكانیان، بۆیە هەوڵەكانیان سەركەوتوو نەبووەو ئەگەریش هەیە بەو هۆیەوە كێشەكان زیاتر بن.

هـ ـ ح