دەركردنی منداڵانی مسوڵمان بەهۆی جلوبەرگەكانیان لەمەلەوانگەیەكی ئەمریكا

هەمەڕەنگ

19/07/2018‌ 704 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو لەناو مەلەوانگەیەك، منداڵانی مسوڵمان دەركران، ئەوەش بەهۆی جلوبەرگەكانیان.

پێگەی "یاهۆ" بڵاویكردەوە، ژنێك، كە ناوی تحسین ئیسماعیل بووەو بەزمانی عەرەبی قسەی كردووە، ناڕازایی دەربڕیوە لەدەركردنی منداڵەكەی لەمەلەوانگەیەك.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەو ژنە بەنیاز بووە منداڵەكەی فێری مەلەكردن بێت، كە لەمەلەوانگەی گشتی شاری ویلمنگتۆن لەویلایەتی دیلاویری ناونووسی كردووە، بەڵام بەهۆی جلوبەرگەكانی لەمەلەوانگەكە دەركراوە.

پێگەكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، كە هۆكاری دەركردنی ئەو منداڵە ئەوە بووە، گوایە بەرگی ئیسلامی لەبەر بووەو ئەوەش لەناو مەلەوانگەكە قەدەغە بووە، كە ئەمە كاردانەوەی لەو وڵاتە دروستكردووە.

هـ ـ ح