دوو كوژراو.. ژمارەی قوربانییەكانی تەقینەوەكانی كەركوك بەرزدەبێتەوە

عیراق

19/07/2018‌ 388 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی پزیشكی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرزبوونەوەی ژماری قوربانییەكانی تەقینەوەكانی كەركوكی راگەیاند.

بەپێی سەرچاوەكە، بەهۆی تەقینەوەكانی شەوی رابردووی شاری كەركوك دوو كەس بەهۆی سەختی برینەكانیان گیان لەدەست داوەو 17 كەسی تریش برینداربوون.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، كە قسەی بۆ پێگەی شەفەق نیوز كردووە، ئەو ژمارەیە دواین ئاماری قوربانییەكانی تەقینەوەكەی شەوی رابردووە، كە هەندێك لەبریندارەكانیش دۆخی تەندروستیان باش نییە.

شەوی رابردوو زنجیرەیەك تەقینەوە لەشاری كەركوك روویدا، كە تەقینەوەكان لەرێگەی بۆمبی دەستی‌و چێنراوە ئەنجامدراوەو تائێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لەتەقینەوەكان رانەگەیاندووە.

هـ ـ ح