ترامپ ناوی ئەو وڵاتە ئاشكرادەكات دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی جیهانی سێیەم

جیهان

19/07/2018‌ 10161 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، ناوی ئەو وڵاتەی ئاشكراكرد، كە دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی جیهانی سێیەم.

دۆناڵد ترامپ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، وڵاتی مۆنتیگرۆ، كە وڵاتێكی ئەندامە لەرێكخراوی هاوپەیمانی سەربازی ئەتلەسی باكوور، هۆكارێك دەبن، بۆ هەڵگیرسانی شەڕی جیهانی سێیەم.

ئەو قسانەی ترامپ لەمیانی وەڵامی پرسیارێك بووە، كە ئەمریكا بۆ دەبێت لەرێگەی هاوپەیمانی ئەتلەسی باكوور پارێزگاری لەوڵاتێكی بچووكی وەك مۆنتینگرۆ بكات، لەكاتێكدا دانیشتوانەكەی شەش سەد هەزار كەسە.

سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاند، خەڵكی ئەو وڵاتە ئازان، بەڵام خەڵكێكی دڵرەق‌و شەڕەنگێزن، كە ئەوە سیفەتانەشیان هۆكارێك دەبێت لەرێگەی ئەو وڵاتەوە شەڕی جیهانی هەڵگیرسێت.

ترامپ جەختیكردووەتەوە، كە نابێت سوپای ئەمریكا بەهۆی ناتۆوە پارێزگاری لەو وڵاتە بكات، چونكە هەموو كاتێك ئەو وڵاتە هەڕەشەی لەسەرەو ئەگەر هەیە شەڕ تێیدا رووبدات.

هـ ـ ح