ئەمریكا پشتگیری خۆپیشاندانەكانی عێراق دەكات

عیراق

19/07/2018‌ 625 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی پشتگیری خۆپیشاندانەكانی عێراق دەكات‌و داوای جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان دەكات.

هێزەر ناوەرت لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، خۆپیشاندانەكانی عێراق بۆ خزمەتگوزاری كارەباو ئاوە، بۆیە ئەمریكا پشتگیری دەكات‌و داوای لەحكومەت كردووە، داواكارییەكان جێبەجێبكات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، جەختیكردەوە، لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر خەتن، بۆ ئەوەی بەدەم داواكاری خۆپیشاندەرانەوە بچێت‌و خزمەتگوزاری پێویست بۆ هاووڵاتیان دابینبكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوو هەفتەیە لەناوچەكانی باشوورو ناوەڕاست‌و عێراق خۆپیشاندان دەستیپێكردووەو بەردەوامیشی هەیە، كە ئەوەش بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پێویستەوە لەوڵات هەیە.

ناوەرت ئەوەشی راگەیاند، ئەمریكا فشار لەحكومەتی عێراقیش دەكات، بۆ ئەوەی رێرەوی ئاشتییانەی خۆپیشاندانەكانی عێراق بپارێزێت، توندوتیژی لێنەكەوێتەوە.

هـ ـ ح