مێشێل ئۆباما یادی نیلسۆن ماندیلا دەكاتەوە

هەمەڕەنگ

19/07/2018‌ 441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مێشێل ئۆبامای هاوسەری باراك ئۆبای سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، یادی نیلسۆن ماندیلای سەرۆكی پێشووتری ئەفریقای باشووری كردەوە.

مێشێل ئۆباما بەبۆنەی ساڵیادی لەدایكبوونی سەد ساڵەی نیلسۆن ماندیلا یادی ناوبراوی كردەوە، كە رۆژی چوار شەممە ئەو یادە كرایەوە.

مێشێل ئۆباما، لەو بارەوە دەڵێت: چیرۆكی نیلسۆن ماندیلا ئەوەمان پێدەڵێت، كە دەبێت لەسەر ژیان ‌و لەهەموو چركەیەك چاوەڕێی گۆڕانكاری بكەین.

هاوسەرەكەی ئۆباما جەختیكردووەتەوە، دەبێت هەموان چاو لەماندێڵا بكەن، كە بۆ یادەكەشی وێنەیەكی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاوكردووەتەوە.

هـ ـ ح