بە 900 ملیار دۆلار ئەمازۆن هەڕەشە لەعەرشی ئەپڵ دەكات

هەمەڕەنگ

19/07/2018‌ 629 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهای بازاڕی "ئەمازۆن دۆت كۆم"، گەیشتە 900 ملیار دۆلار، كە ئەوە یەكەم جارە بەهاكەی دەگاتە ئەو نرخە، ئەوەد دوای 21 ساڵە لەدامەزراندنی.

ئەمازۆن بەو بەها نوێیەی بووەتە هەڕەشە بۆ سەر كۆمیانپای ئەپڵی ئەمریكی، كە بە بەهاترین كۆمپانیای جیهانییە..

ئەمازۆن لەلایەن جیف بیزۆس دامەزرێنراوە، كە پێگەیەكی ئەلیكترۆنی بووەو سەرەتاو لەساڵی 1994 وەك ناوەندێك بۆ فرۆشتنی كتێب دانراوە، ئێستا گەشەی كردووەو یەكێكە لەناوەندە گەورە ئەلیكترۆنییەكانی بواری فرۆشتن لەسەر ئاستی جیهان.

هـ ـ ح