خۆبەڕێوەبەریی شەنگال: شۆڕشی ڕۆژئاوا ورەی دایە خەڵکی ئێزدی

کوردستان

19/07/2018‌ 741 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەریی شەنگال  شەشەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەموزی لە هەموو گەلانی ژێردەست پیرۆزکرد.
ئەمڕۆ،  پێنج‌شەممە  ئەنجومەنی خۆبەرێوبەریی شەنگال، بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاواوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ١٩ی تەموز دژی عەقڵییەتی دەوڵەت، دەسەڵاتداری، تاڵانکاری و کۆمەڵکوژییە و نیشاندەری ئیرادەی ئازادیی گەلانە، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەو شۆڕشە نەک تەنیا شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵکو شۆڕشی ئیرادەی هەموو گەلانی ژێردەستە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، کە خاوەنداریکردن لەو شۆڕشە بەواتای خاوەنداریکردن لە ڕاستیی چیاکانە، بڵێسەی ئاگری شۆڕشی ڕۆژئاوا گەیشتە گەلانی ژێردەست و ڕێگای هەقیقەتی پیشاندان.
هەروەها ڕاگەیەندراوە، کە ئەو شۆڕشە شۆڕشی ژنانە و لە هیچ شۆڕشێکدا ئەوەندەی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەنگ و ڕەنگی ژن دەرنەکەوتووە.
لەکۆتاییشدا ڕاگەیەندراوە: بەرخۆدانی شەنگال بە ڕۆحی شۆڕشی ڕۆژئاواوە سەرکەوت، ئەو شۆڕشە ورەی دایە خەڵکی ئێزدی بۆ ئەوەی بۆ گەیشتن بە سیستمێکی دیموکرات تێبکۆشن.
هـ ـ ر