شارپرێس:
مەكتەبی سیاسی یەكێتی
نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاندوە "دوای ژماردنەوەی ده‌نگه ده‌ستیه‌كان، بڕو
بیانوی هه‌ڵبه‌ستراو كۆتاییهات، به‌ڵام هه‌ر چاوه‌ڕێی دوا په‌سه‌ندی دادگای
ئیتیحادیش ده‌كه‌ین”.
ئێوارەی ئەمڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا
رایگه‌یاندووه، 'ئه‌و یه‌كگرتوه‌ی ئه‌م قسانه‌ی فه‌رموه، چاوه‌ڕوانین مه‌كته‌بی
سیاسی یه‌كگرتو بۆ گفتوگۆی لایه‌نه كوردستانیه‌كان‌و پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش، دواهه‌ڵوێستی
خۆی دوای بڕیاری دادگای ئیتیحادی له‌سه‌ر سكاڵای لایه‌نه‌كان، ڕابگه‌یه‌نێت".
مەکتەبی سیاسی یەکێتی
ئاماژەی بەوەداوە "دوای ته‌ته‌ڵه‌كردنی ده‌نگه ده‌ستیه‌كان، بڕو بیانوی
هه‌ڵبه‌ستراو كۆتاییهات، به‌ڵام هه‌ر چاوه‌ڕێی دوا په‌سه‌ندی دادگای ئیتیحادیش
ده‌كه‌ین، هه‌تا ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته نه‌خوازراوانه‌دا كه ناوبه‌ناو
ده‌یبیستین، دوا بڕیاری سیاسی بده‌ین، چونكه نه‌دۆخی ناوچه‌كه‌و نه‌دۆخی
عێراق‌و نه‌كوردستانش، ڕێگه‌مان ناده‌ن له‌وه زیاتر بڕیاره‌كان هه‌ڵپه‌سێرین".
له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتدا ئه‌وه‌ش
خراوه‌ته‌رو كه "قسه‌ی هیچ كه‌سێك له‌ناو هیچ حزبێكدا به‌یه‌كێتیشه‌وه، به‌ڕه‌سمیی
وه‌رناگرین، پێشمانوایه ده‌ركه‌وت ته‌نانه‌ت له‌هه‌ڵبژاردنیشدا سیاسه‌تی موزایه‌ده‌و
پۆپۆلیستی و چه‌واشه‌كاری له‌ناو خه‌ڵك ئیتر ناخوات".
ئەوەش دوای ئەوە دێت
عوسمان كاروانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتو رایگه‌یاندبو كه به‌هیچ جۆرێك
له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌و پارتی ناچنه‌وه به‌غداو هیچ هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاریه‌كیشیان
له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن.
هـ ـ ر