شارپرێس:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕووسیا جارێكی دیكه كۆده‌بنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كات‌و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئاشكرابكات.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتن-ی سه‌رۆكی ڕووسیا جارێكی دیكه كۆده‌بێته‌وه، كه ئامانجیانه كێشه‌كانی جیهان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یدا له‌گه‌ڵ پۆتن له‌هێلیسنكی، بابه‌ته‌كانی ڕوبەڕووبونەوەی تیرۆر، ڕێگریكردن له‌چەکی ئەتۆمی‌و هێرشی ئەلەکترۆنی، بواری پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
تره‌مپ وه‌ڵامی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌یشی دایه‌وه كه ڕه‌خنه‌یان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پۆتن گرتبوو، كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و میدیایانه‌ی به "دوژمنی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك" وه‌سفكرد.
ڕ . ج