شارپرێس:
ڕێکخراوی GIZ لە هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد، له‌ڕۆژانی داهاتوودا ٨٠٠ هەلی کار په‌یوه‌ست به‌پارکی ئازادی و پاركی هەواری شار لە سلێمانی ڕادەگەیەنن.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕێكخراوی GIZی ئه‌ڵمانی ڕایگه‌یاند، له‌ڕۆژانی داهاتوودا 800 هه‌لی كار كه په‌یوه‌سته به خزمەتکردنی پارکی ئازادی و هەواری شار لە سلێمانی ڕادەگەیەنن.
ڕێکخراوی GIZ ڕێكخراوێكی گه‌وره‌ی حكومیی ئەڵمانیایه، کە لەلایەن وەزارەتی پەرەپێدانی ئه‌و وڵاته‌وه پاڵپشتی كاره‌كانی ده‌كرێت، ئه‌مساڵیش ئه‌و ڕێكخراوه له‌پارێزگای سلێمانی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌دا هاتووه، به‌ڵێنیان به پارێزگاری سلێمانی داوه كه تا كۆتایی ساڵی 2019 له‌كاركردن له‌پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بن.
یه‌كێكی دیكه له‌و كارانه‌ی كه ڕێكخراوه‌كه ئێستا سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنیه‌تی، دروستکردنی (ئاگربڕ)ه لە شاخی ئەزمڕ و گۆیژە له‌سلێمانی.
ڕ . ج