شارپرێس:
به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێرێك له‌باره‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك كۆماری توركیا، ناوبراو ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری وڵاته‌كه‌ی ده‌داته دادگا.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا داوای یاسایی دژی 72 په‌رله‌مانتاری وڵاته‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه، ئه‌ویش به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی كاریكاتێر له‌باره‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ئه‌ردۆغان داوای یاسایی له‌دژیان به‌رزكردوه‌ته‌وه، زۆرینه‌یان سه‌ر به پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په)ی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیان.
ئه‌ردۆغان هه‌ر به‌و په‌رله‌مانتارانه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو داوای یاسایی له‌دژی كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو-ی سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ش به‌رزكردوه‌ته‌وه.
له‌یاساكانی توركیادا بڕگه‌یه‌ك دیاریكراوه به‌ناوی "سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی بێڕێزی به‌سه‌رۆك ده‌كه‌ن"، له‌چه‌ند ساڵی ڕابردووش‌دا ئه‌ردۆغان داوای یاسایی له‌سه‌ر زۆر كه‌سایه‌تی‌و په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆماركرد، كه به‌وته‌ی ئه‌و "بێ‌ڕێزییان به‌رامبه‌ر كردووه".
ڕ . ج