شارپرێس:
ئه‌لیسۆن به‌یكه‌ری گۆڵپارێزی یانه‌ی ڕۆما، له‌ساته‌كانی كۆتایی گواستنه‌وه‌یدایه بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان، ڕێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌لیسۆن به‌یكه‌ر بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی، یانه ئینگلیزییه‌كه له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڵپارێزه 75 ملیۆن یۆرۆ ده‌داته یانه‌ی ڕۆما.
ئه‌لیسۆن به‌یكه‌ر به‌یه‌كێك له‌گۆڵپارێزه به‌تواناكانی خولی ئیتاڵیی هه‌ژمارده‌كرێت، جگه له‌یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌دا.
له‌په‌یامێكدا به‌یكه‌ر ئاماژه‌ی زیاتری به‌ڕۆیشتنی دا و ڕایگه‌یاند، "سوپاسی هانده‌رانی ڕۆما ده‌كه‌م، ئایا دڵگرانن به‌ڕۆیشتنم؟ له‌دواتردا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
ڕ . ج