شارپرێس:
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریاندا به‌داشكاندنی كرێی خوێندنی سیستمی پارالێل له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێم‌و عێراق.
پاش كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا كێشه‌ی دانپێدانانیان نه‌ما، له‌مه‌به‌دوا هاوشێوەی زانکۆکانی دیکە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ئه‌و زانكۆیانه‌ی له‌ڕابردوودا كێشه‌ی دانپیانانیان هه‌بوو بریتیبوون له‌زانكۆكانی زاخۆ، سۆران، گه‌رمیان، ڕاپه‌ڕین، هه‌ڵه‌بجه، زانكۆی كوردستان/هه‌ولێر و بۆردی پزیشكی.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا به داشكاندنی بڕی (30%) له كرێی خوێندن بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی به‌سیستمی پارالێل له زانكۆ حكومیه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌خوێنن.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته بڕیاردرا، له پێناو باشتر و په‌له‌كردن له ڕایكردنی كاروباری هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت له ڕاستاندنی بڕوانامه‌كان، هه‌ردو وه‌زاره‌ت ڕاسته‌وخۆ ڕاستاندن بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و بڕوانامانه بكه‌ن، كه ده‌رچوان پێویستیان پێیان هه‌یه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نی دیكه.
ڕ . ج