شارپرێس:
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی موچه‌یه‌كی
خه‌یاڵی بۆ لیۆناردۆ بۆنۆچی به‌رگریكاری یانه‌ی میلانی ئیتاڵی ته‌رخانكردووه، تا
ئه‌و یاریزانه په‌لكێشی یانه‌كه‌ی بكات.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیتاڵیا،
پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت هاوینی ئه‌مساڵ بۆنۆچی بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه،
بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش موچه‌ی ساڵانه‌ی 10 ملیۆن یۆرۆی بۆ ته‌رخانكردوه.
ئێستا یانه‌ی میلان چاوه‌ڕێی دانیشتنی دادگا ده‌كات،
بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی سڕكردنی ئه‌و یانه‌یه بۆ ماوه‌ی دووساڵ له‌پاڵه‌وانێتییه
ئه‌وروپییه‌كان، به‌و بڕیاره‌ش ڕۆیشتنی بۆنۆچی یه‌كلاده‌بێته‌وه، په‌یوه‌ندی به‌یانه
پاریسییه‌كه‌وه ده‌كات.
وه‌رزی ڕابردوو یانه‌ی یۆڤانتۆس بڕی 42 ملیۆن یۆرۆی
ته‌رخانكرد له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی بۆنۆچی، به‌ڵام سه‌ره‌نجام یانه‌ی میلان ڕۆیشتنی
ئه‌و یاریزانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
ڕ. ج