شارپرێس:
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ڕیزبه‌ندی دووه‌می ده‌وڵه‌مه‌ندترین یانه‌كانی جیهان به‌رنادات، له‌نوێترین ڕاپۆرتیشدا ده‌ركه‌وت هه‌ر ئه‌و یانه‌یه ده‌وڵه‌مه‌ندترینی ئه‌وروپایه.
به‌گوێره‌ی گۆڤاری فۆربیس-ی ئه‌مریكی، یانه‌ی داڵاس كاوبۆیزی ئه‌مریكی بۆ تۆپی پێ یه‌كه‌م یانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانه له‌ئێستادا، كه سه‌رمایه‌كه‌ی 3.67 ملیار پاوه‌نده.
له‌پاش یانه‌ی داڵاس كاوبۆیز یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دووه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین یانه‌ی جیهانه، هاوكات یه‌كه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین یانه‌ی ئه‌وروپایه، كه سه‌رمایه‌كه‌ی 3.16 ملیار پاوه‌نده.
له‌پله‌ی سێیه‌م‌و چواره‌م یانه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید‌و به‌رشه‌لۆنه دێن، كه كۆی گشتی سه‌رمایه‌كانیان 3.14 ملیار پاوه‌ند به 3.11 ملیار پاوه‌ند.
ڕ . ج