شارپرێس:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هه‌رێم له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێ ده‌كه‌وێت.
نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم رایگه‌یاند، رۆژی دوشه‌ممه 23-7 یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هه‌رێم له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه، گه‌شتی وڵاتی سعودییه ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی نه‌به‌ز ئیسماعیل گه‌شتی كاروانی حاجیان بۆ سعودییه ماوه‌ی 15 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، كۆتا كاروانی حاجیانیش ڕۆژی 7ی ئاب ده‌بێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد، گه‌شتی حاجیان به‌ره‌و سعودییه له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانیه‌وه ئه‌نجامده‌درێن، هاوكات ژماره‌ی حاجیانیشی به 5 هه‌زارو 496 كه‌س هه‌ژماركرد.
له‌باره‌ی پاره‌ی خه‌رجییه‌كانی حه‌جه‌وه نه‌به‌ز ئیسماعیل ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، بۆ هه‌ر حاجییه‌ك بڕی 4100 دۆلار دیاریكراوه.
ڕ . ج