شارپرێس:
مه‌رجه‌عێكی شیعه‌كانی عێراق پێی وایه دواخستنی بێ پاساوی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، كردنه‌وه‌ی "ده‌رگای دۆزه‌خ"ه.
محه‌مه‌د ته‌قی مه‌دره‌سی یه‌كێك له‌مه‌رجه‌عه شیعه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر دۆخی ئێستای عێراق ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "هه‌ندێك كه‌س ئه‌و بۆشاییه‌ی كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كه‌وته نێوان گه‌ل‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی ڕاسپێردراون بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، بۆ كاری قبوڵنه‌كراو و دوور له‌شارستانیه‌ت قۆسته‌وه".
ئه‌و مه‌رجه‌عه شیعه‌یه بۆچونیوایه، "دواكه‌وتنی بێ پاساوی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، ده‌رگای دۆزه‌خ به‌سه‌ر عێراقدا ده‌كاته‌وه".
مه‌دره‌سی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا داوایكردووه، لایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌نه ڕێككه‌وتنێكی ناوه‌ندیی بۆ كێشه‌كانی ئێستای عێراق.
نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكی خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تی ژماره‌یه‌ك پارێزگای باشووری عێراقی گرتوه‌ته‌وه، كه به‌هۆی پێكدادانی نێوان خۆپیشانده‌ران‌و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كوژراون، ئه‌و قسانه‌ی محه‌مه‌د ته‌قی مه‌دره‌سی-ش له‌كاتێكدایه داواكارییه‌كی به‌رفراوان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌شاره‌كانی عێراق‌و به‌غدای پایته‌خت له‌ئارادایه.
ڕ . ج