شارپرێس:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌رێمی دایه‌وه، كه داوایانكردبوو پارتی و یه‌كێتی "خۆیان بگۆڕن"و وتی:"وه‌ك پارتی خۆمان به‌بێ عه‌یب ده‌بینین ئه‌گه‌ر خۆمان بگۆڕین مه‌گه‌ر خۆمان عه‌یبدار بكه‌ین".
كاكه‌مین نه‌جاڕ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند، "داوامان له‌لایه‌نه كوردییه‌كان كرد كه بێن پێكه‌وه دابنیشین تاپڕۆژه‌یه‌ك ئاماده‌بكه‌ین و بچینه به‌غداد به‌ڵام تا ئێستا نه‌هاتوون".
له‌باره‌ی مه‌رجی ئه‌وان بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی، كاكه‌مین نه‌جار ڕایگه‌یاند، "هیچ مه‌رجێكمان له‌سه‌ر لایه‌نه كوردییه‌كان نیه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی له‌به‌غداد به‌ڵام مه‌رجیش له‌هیچ لایه‌نێك قبوڵ ناكه‌ین، له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكی عیراقی ڕێك بكه‌وین پڕۆژه‌یه‌كمان هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پڕۆژه‌یه ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
پێشتر محه‌مه‌د ڕه‌ئوف یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، هه‌روه‌ها ڕابون مه‌عروف كاندیدی ده‌رچووی نه‌وه‌ی نوێ له‌به‌غداد له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كیاندا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاندبوو"مه‌رجیان بۆ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كه‌خۆیان بگۆڕن"، به‌ڵام كاكه‌مین نه‌جار له‌باره‌ی ئه‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌وه ده‌ڵێت:"ئێمه وه‌ك پارتی عه‌یبمان نیه، مه‌رجی گۆڕینمان بۆ دانێن ئه‌ی خۆمان بگۆڕین خۆمان چی لێ بكه‌ین؟ خۆمان به‌عه‌یب بكه‌ین".
له‌باره‌ی مه‌رجی لایه‌نه كوردییه‌كان بۆ به‌شدارییان له حكومه‌تی داهاتووی عیراق كاكه‌مین نه‌جار وتی:"مه‌رجی كورد جێ به‌جێ كردنی ده‌ستور و مادده‌ی (١٤٠)ه، چونكه ئێستا كه‌ركوك به‌هێزی چه‌ك و سه‌ربازی داگیركراوه پێویسته ئه‌و كێشه‌یه به‌پێی ده‌ستور و مادده‌ی (١٤٠) چاره‌سه‌ربكرێت، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی ڕاسته‌قینه، ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان چونكه ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتن نه‌بێت ئه‌وا كورد كه‌مینه‌یه، دوایی هه‌ر یاسایه‌كیان بوێت له‌په‌رله‌مان به‌زۆرینه تێی ده‌په‌ڕێنن ئه‌گه‌ر دژی كوردیش بێت، ده‌بێت هاوسه‌نگی له پۆست و داموده‌زگا حكومیه‌كان و سوپای عیراقی هه‌بێت، دواتر باسی پۆسته‌كان بكه‌ین چونكه مه‌به‌سته سه‌ره‌كیه‌كه پاراستنی مافه‌سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه."
ڕ . ج