ئه‌سێنسیۆ خواستی وه‌رگرتنی ژماره‌كه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هه‌یه‌

وەرزش

20/07/2018‌ 336 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، ئه‌سێنسیۆی یاریزانی ڕیاڵ مه‌درید به‌ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌ خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ژماره‌ی 7ی درێسی یانه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئیسپانیا، ئه‌سێنسیۆ داوای له‌ لوبێتچی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید كردووه‌، كه‌ ژماره‌ی درێسه‌كه‌ی له‌ 20ه‌وه‌ بۆ ژماره‌ 7 بگۆڕێت.

ژماره‌ی 7ی درێسی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌درێسێكی مێرژووی یانه‌كه‌ داده‌نرێت، دواین یاریزانیش كه‌ هه‌ڵگری ئه‌و ژماره‌یه‌ بوو كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بوو.

ڕۆژنامه‌كان پێشبینیانكردووه‌ ڕیاڵ مه‌درید ئاسان ئه‌و ژماریه‌ نه‌داته‌ ئه‌سێنسیۆ، چونكه‌ یانه‌كه‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌یمار یاخود هازارد بۆ یانه‌كه‌ی ده‌دات، هه‌ركامێك له‌و یاریزانانه‌ش بچنه‌ یانه‌كه‌، ده‌بنه‌ خاوه‌نی درێسی ژماره‌ 7ی ڕیاڵ مه‌درید.

ڕ . ج