شارپرێس:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، " ده‌بمه سه‌رسه‌ختترین دوژمنی سه‌رۆكی ڕووسیا ئه‌گه‌ر شته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش نه‌چنه پێشه‌وه".
ئه‌مڕۆهه‌ینی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر شته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش له‌نێوان ئه‌مریكا‌و ڕووسیا به‌ڕێوه‌نه‌چن، ئه‌وا ده‌بمه سه‌رسه‌ختترین دوژمنی ڤلادیمێر پۆتن".
به‌وته‌ی تره‌مپ، به‌راورد به‌سه‌رۆكه‌كانی ساڵانی ڕابردووی ئه‌مریكا، ئه‌و توندترین سه‌رۆكه به‌رامبه‌ر ڕووسیا، كه به‌وته‌ی خۆی "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه توندتریش ببم".
له‌ئێستادا ئه‌مریكا ئاماده‌سازیی ده‌كات بۆئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی دوه‌می تره‌مپ‌و پۆتن له‌ئه‌مریكا بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندیی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربڕیوه.
كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی تره‌مپ‌و پۆتن له‌شاری هێلیسنكی زنجیره‌یه‌ك ره‌خنه‌ی به‌رفراوانی به‌دوای خۆیدا هێنا، كه زۆرینه‌ی ڕه‌خنه‌كان له‌دۆناڵد تره‌مپ بوون، به‌وه‌ی دوور له‌هه‌ر به‌رپرسێكی ئه‌مریكا چاوی به‌پۆتن كه‌وتووه، ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دیار نییه.
ڕ . ج