شارپرێس:
هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی
تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی یانه‌ی چێڵسی به‌رده‌وامیی هه‌یه، یانه‌كه‌ش نایه‌وێت
ئاسان ده‌ستبه‌رداری گۆڵپارێزه‌كه‌ی ببێت.
به‌گوێره‌ی سكای سپۆرت، یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی
نایه‌وێت تا دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ جێگه‌ی تیبۆ كۆرتوا، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و گۆڵپارێزه‌ی
یانه‌كه‌ی ببێت.
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی
داهاتوو كۆرتوا ببێته گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یانه‌كه
هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌ستپێكردووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان كۆرتوا
ده‌یه‌وێت وه‌رزی داهاتووی له‌یانه‌ی بلوز نه‌بێت، ئه‌ویش به‌هۆی سه‌رنه‌وتنی یانه‌كه
بۆ خولی داهاتووی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
ڕ . ج