800 هەلی كار لە سلێمانی رادەگەیەندرێت

کوردستان

20/07/2018‌ 599 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لە لایەن رێكخراوێكی ئەڵمانییەوە 800 هەلی كار بۆ پارێزگای سلێمانی رادەگەیەنرێت.

لە راگەیەندراوێكدا پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی بەڵێنی بەردەوامبوونی پرۆژە بەگەڕخراوەكانیداوە تا كۆتایی ساڵی 2019 و كاركردنیش لەسەر بەگەڕخستنی پڕۆژەكانی بواری هاوكاری مرۆیی و پەرەپێدانی گەنجان و گەشەكردنی كەرتی تایبەت پارێزگاری سلێمانی بەردەوام دەبێت.

هەروەها هاتووە، لە ئێستادا ڕێكخراوەكە كاردەكات بۆ دروستكردنی (ئاگربڕ) لە شاخی ئەزمڕو گۆیژە.

بەپێی رێكخراوەكەی پارێزگای سلێمانی، ڕێكخراوی GIZ یەكێكە لە گەورەترین ڕێكخراوە حكومییەكانی حكومەتی ئەڵمانیا كە لەلایەن وەزارەتی پەرەپێدانی ئەڵمانیاوە پشتیوانی دەكرێت.
ه.م