ئەمنستی: ئاگادارین هێزە ئەمنییەكان بە مەبەست هێرشدەكەنەسەر خۆپیشاندەرانی عێراق

جیهان

20/07/2018‌ 289 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) رایدەگەیەنێت، پێویستە دەسەڵاتدارانی عێراق كۆتایی بهێنن بە سەركوتكردنی خۆپیشاندەرانی مەدەنی و ئاشتی خواز لە پارێزگاكانی باشووری عێراق و "هێزە ئەمنییەكان بە مەبەست هێرشدەكەنەسەر خۆپیشاندەرانی عێراق".

رێكخراوەكە لە راپۆرتێكدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویكردووەتەوە، ئاگادارن ھێزە ئەمنییەكانی عێراق بە مەبەست هێرش دەكەنەسەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازی باشووری عێراق.

ئاماژەشیكردووە، "لە نزیكەوە چاودێری ڕەوشەكە دەكەین، زانیارمان پێگەیشتووە، دەسەڵاتدارانی عێراق هێڵەكانی ئینتەرنێتیان بڕیوە، تا خۆپیشاندەران نەتوانن وێنە و ڤیدیۆی خۆپیشاندانەكان بگرن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانی باشووری عێراق هێزی لە رادەبەدەری ناپێویستی بەكارهێنراون بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندەران.

لین مەئالۆف، جێگری بەڕێوەبەری ئەمنستی  لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریكا دەڵێت، "لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخی ناھەمواری سەرانسەری باشووری عێراق دەكەین، زۆر نیگەرانین لەو ڕاپۆرتانەی كە ھێزە ئەمنییەكان لە خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەكان دەدەن".
ه.م