تەقینەوەیەك لە كۆگایەكی نەوتی ئێران گیان لەدەستدانی دوو كەسی لێكەوتەوە

جیهان

20/07/2018‌ 536 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی هەواڵی كۆماری ئیسلامی ئێران(IRNA) بڵاویكردەوە، بەهۆی گڕگرتنی بەشێك لە كۆگاییەكی نەوتی كێڵگەی پیشەسازیی خومەین لە ئێران، تەقینەوەیەك روویداوەو بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوەو كەسێكی دیكەش بریندار بوو.

بەگوێرەی ئاژانسەكە، رووداوەكە نزیكەی كاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی روویداوە، كە پاڵاوگەیەك لە كێڵگەی پیشەسازی خومەین گڕیگرتووە.

فەتحوڵا حەقیقی، جێگری پارێزگاری "پارێزگای مەركەزی" رایگەیاند، تا ئێستا هۆكاری رووداوەكە دیار نییە، لێكۆڵینەوەكان بۆ هۆكاری رووداوەكە بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوە، بەڵام تیمی ئاگركوژێنەوەكان هێشتا لە شوێنی رووداوەكەن.
ه.م