ئەڵمانیا؛ بەچەقۆ هێرشكرایەسەر سەرنشینانی پاسێك و 14 كەس برینداربوون

جیهان

20/07/2018‌ 1133 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، كەسێك بە چەقۆ هێرشیكردە سەر خەڵك و بەهۆیەوە 14 كەس برینداربوون، و گومان دەكرێت هێرشەكە تیرۆرستی بوبێت.

بەبێ ماڵپەڕی بی بی سی، ئەمڕۆ هەینی لە شاری لوبێك لە باكووری ئەڵمانیا كەسێك بە چەقۆ لە ناو پاسێكدا هێرشیكردەسەر سەرنیشینانی پاسەكە، بەو هۆیەوە 14 كەس برینداربوون.

پۆلیسی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كەسەی هێرشەكەی ئەنجامداوە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

پۆلیسی ئەڵمانیا راشیگەیاندووە، بەدووری نازانن هێرشەكە تیرۆریستی بێت.
ه.م

بەپەلە