یاریدەدەرێكی سەرۆكی فەڕەنسا بە تۆمەتی لێدانی خۆپـیشاندەران دەسـتگیردەكرێت

جیهان

20/07/2018‌ 628 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پـۆلیسی فەڕەنسا یاریدەدری ئاسایشی سەرۆكی وڵاتەكەیان دەسـتگیركرد، دوای ئەوەی ئاشكرابوو لە خۆپـیشاندانێكی ناڕەزاییدا لە مانگی پـێنج لە پاریس لە دوو خۆپـیشاندەری دابوو.
بەڕێوەبەرایەتی پـۆلیسی لێكۆڵینەوەی پاریس ئەمڕۆ هەینی لێكۆڵینەوەی لەگەڵ ئەلێگزاندەر بنالا ئەنجامدا كە بە كەسێكی نزیكی ئیمانۆئێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا دادەنرێت.
ئۆفیسی داواكاری گشتی لە پاریس رایگەیاند، ئەلێگزاندەر تاوانبارە بەوەی وەك بەرپـرسێكی حكومەت خۆی كردووە بە پـۆلیس و بە شێوەیەكی نایاسایی كڵاوی پـۆلیسی لەسەر كردووە و لە خۆپـیشاندەرانی داوە.
لەگەڵ ئەوەشدا 3 پـۆلیس تاوانبارن بە هەوڵی پـۆشینی تاوانەكە، لەوانە دووانیان كاربەدەستی باڵان.
هاوكات كۆشكی شەرۆكایەتی فەڕەنسا (ئێلێزی) لە ڕاگەیاندنێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەلێگزاندەر لە كارەكەی دەردەكرێت دوای ئەوەی بەڵگەی نوێ لە كەیسەكەیدا دەركەوتووە.
بەپـێی یاساكانی فەڕەنسا ئەگەربێت و یاریدەدری ئاسایشی سەرۆكی فەڕەنسا تۆمەتەكانی بەسەردا ساغبێتەوە، ئەوا رێیتێدەچێت تاسێ ساڵ زیندانی بكرێت و 45 هەزار یۆرۆش وەك سزای دارایی بەسەردا بسەپێنێت.
ه.م