هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسك رێژ دژی خۆپیشاندەرانی بەغدا بەكاردەهێنن

عیراق

20/07/2018‌ 589 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاوڵاتیانی بەغدا بەردەوامی هەیەو هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسك رێژ دژی خۆپیشاندەرانی بەغدا بەكاردەهێن تاوەكو كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنن.

خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاوڵاتیان لە بەغدا ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ داواكردنی دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكانیان وەك ئاو و كارەبا دەستیپێكردو لە گۆڕەپانی تەحریری ئەو شارە گردبوونەتەوە.

بەپێی میدیا عێراقییەكان، هێزە ئەمنییەكانی بەغدا بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر ئاو و گازی فرمێسكڕێژ بەكار دەهێنن.

هێزە ئەمنییەكان لە ناو كۆڵانەكانی نزیك گۆڕەپانی تەحریر بە گوللە و گازی فرمێسكڕێژ ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبنەوە و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر بریندار بوون.
ه.م