پۆلیسی سلێمانی: كچێكی تەمەن 13 ساڵ كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

کوردستان

20/07/2018‌ 925 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی كچێكی تەمەن 13ساڵ لەماڵی خۆیان لە گەڕەكی ئابڵاخی شاری سلێمانی "خۆی خنكاندو كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا".

لە راگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەوتاوان و هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕووداوەكە كراو تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كرا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كچەكە ناوی ( ن ، أ ، ج ) لەدایكبوی 2005و دانیشتوی گەڕەكی ئابڵاخەو بەڕەگەز عەرەبەو بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان "بەپەت خۆی خنكاندووە".

لەئێستادا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگاییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
ه.م

بەپەلە