خۆپـیشاندەرێك لە شاری دیوانـییە كوژرا

عیراق

20/07/2018‌ 928 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپریس:
سەرچاوەیەك لە دەزگای تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ هەینیدا خۆپـیشاندەرێك لە بەردەم بارەگای ڕێكخراوی بەدر لە شاری دیوانیـیەی باشوری وڵاتەكە كوژراوە.

ئاژانسی فڕانس پـرێس لەزاری سەرچاوەیەكی تەندروستی لە شاری دیوانیە بڵاویكردووەتەوە، " بەهۆی گولـلەیەكی پاسەوانانی بارەگای ڕێكخراوی بەدرەوە خۆپـیشاندەرێك كە تەمەنی لە بیستەكاندا بووە، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ هەینی هەزاران كەس لە چەندان ناوچەی وڵاتەكە ڕژاونەتە سەر شەقامەكان، لە بەغدای پایتەختیش سەدان خۆپـیشاندەر لە گۆڕەپانی تەحریر گردبوونەوە و پاشان بە ڕێپـێوان بەرەو پـردی جەمهوریـیە بەڕێكەوتوون تاوەكو بگەنە بەردەم ناوچەی سەوز، بەڵام لە لایەن هێزەكانی ئاسایش بە ئاو و بۆمبی فرمێسك ڕێژ بڵاوەیانپـێكراوە.

لە شاری بەسرەش ئەمڕۆ بە هەزاران كەس بەشداریـیان لە خۆپـیشاندانەكان كرد و بە شێوەیەكی ئاشتیانە لە بەردەم بینای پارێزگای بەسرە گردبوونەوە و دروشمی "سلمیە سلمیە"یەیان دەگوتەوە، واتە" ئاشتیانەیە، ئاشتیانەیە.

تا ئێستا بەهۆی خۆپـیشاندانەكانی 11 رۆژی رابردووەوەو لە پارێزگاكانی  باشوری عێراق 8 كەس كوژران.

خۆپـیشاندەرانی عێراق داوای باشكردنی خزمتگوزاریـیەكان دەكەن و هەلی كار لە ناوچەكانیان زیادبكرێن.
ه.م

بەپەلە