كۆڵبەرێكی كورد بە "گوللەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران" كوژرا

کوردستان

20/07/2018‌ 607 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، بە گوللەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران شەوی ڕابردوو كۆڵبەرێكی كورد لە پایگای قورخ لەرمیشەی گوندی وەكیل سەر بە شاری چالدێرانی پارێزگای ئورمیە كوژراوە.

رێكخراوەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەكانی ئێران دەستڕێژی گوللەیان لە ژمارەیەك كۆڵبەركردووەو بەهۆیەوە كەسێك لە كۆڵبەرەكان كوژراوە.

بەپێی راپۆرتی رێكخراوەكە، ئەو كۆڵبەرە كوردەی كوژراوە ناوی (حەكیم حەیدەرانلوو)ەو دوای ئەوەی گوللەكەی بەركەوتووە دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە سەرەتای ئەمساڵەوە تەنها لە سنووری پارێزگای ئورمیە 20 كۆڵبەر و كاسبكاری كورد كوژراون.
ه.م