هەرێم دەخاتە ژێر پرسیاری لایەنی نێودەوڵەتی
یاسای دژەتیرۆر ئەو تەڵەیەی ئەگەر هەیە قاچی هەركەسێك وەك تیرۆرست بگرێت

کوردستان

22/07/2018‌ 1765 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: مۆنیتۆر
وەرگێڕان: بیشوان كامەران‌و رەوەند ئیسماعیل
ماوەیەكی كەم دوای ئەوەی داعش دەستی بەسەر شاری موسڵ گرت، لە مانگی ٦ی ٢٠١٤ دا، كوڕێك بەناوی "هەرێم"، تەمەن ١٦ ساڵ، كە ناوی ڕاستەقینەی نییە و خەڵكی هەڵەبجەیە ئەو ساڵە لەتاقیكردنەوەكانیدا شكستی هێنابوو، بەبێ هەڵگرتنی هیچ ناسنامەیەك شارەكەی بەجێهێشت. 

هەرێم دوای جێهێشتی شارەكەی لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە لە ەكەم خاڵی پشكنیندا وەستێنراو پرسیاری لێكرا، كە بەرەو كوێ دەڕوات بەهۆی ئەوەی، كە هیچ ناسنامەیەكی پێ نەبوو، وەڵامی هەرێم ئەوەبوو دەچم بەرەو موسڵ تا پەیوەندی بەداعشەوە بكەم، دواتر ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركرا.

بەپێی قسەی پارێزەرەكەی هەرێم، كە ناوی سەرگوڵ قەرەداغی-یە،‌ هەرێم بەختی هەبووەو دادوەر بەزەیی دەڕبڕیوە بەهۆی تەمەنەكەیەوە، گەر تەمەنی زیاتر بوایە ئەوا بەپێی یاسای دژە تیرۆری هەرێم حوكمی بەسەردا دەدرا، كە لەساڵی ٢٠٠٦دا پەرلەمانی كوردستان بڕیاری لەسەر دراوە و بەئەگەری زۆرەوە هەرێم حوكمی ١٥ ساڵی زیندانی بەسەردا دەدرا.

سەرگوڵ قەرەداغی پێگەی مۆنتۆری راگەیاندووە، هەرێم لەبری ئەو حوكمە لەدادگای نێوجەوانان دادگایی كراوە و ئازاد كراوە بەو مەرجەی لەژێر چاودێری توێژەری كۆمەڵایەتیدا كار بكات بۆ ماوەی دوو ساڵ.

ئەمە لەكاتێكدایە بۆ پێنجەم جار لەساڵی ٢٠٠٦ەوە یاسای دژە تیرۆر لەكوردستان كارپێكردنی نوێدەكرێتەوە، كە یاساكە بووەتە كێشە بۆ ١٢٠٠ كەس ‌و ئەو كەسانەش زۆربەیان بە ڕەگەز عەرەبن، كە لە زینداندان لە هەرێمی كوردستان بەپێی ئەو یاسایە بە گومانی تیرۆرست حوكمیان بەسەردا دراوە.

هەورامان گەجێنەیی پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی یاساكەوە، كە پەرلەمانی كوردستان هەفتەی رابردوو درێژكردنەوەكەی پەسەند كرد، وتی: "ئێمە لەبەر ئەوە دەنگمان بە یاسای دژە تیرۆ نەدا، چونكە ئەو یاسایە نەبووەتە هۆی بنبڕكردنی تیرۆر، بەڵكو بەشێوەیەكی ناڕێك گەنجە موسڵمانەكانمانی كردووەتە ئامانج".

لەرۆژی دەرچوونی یاساكە، تا درێژكردنەوەی بۆ پێنجەم جار، بەشێك لەلایەنەكانی هەرێم، بەتایبەتی لایەنە ئیسلامییەكان تێبینیان هەیەو داوای هەمواركردنەوەی دەكەن، نەك درێژكردنەوەی.

هاوكات پەرلەمانتار بێستون فایەق بەمۆنیتۆری ڕاگەیاند، ئەو یاسایە هێندە فراوانە، كە بۆ هەر یەكێك دەكرێت بە تۆمەتی تیرۆر حوكم بدرێت، بۆ نموونە گەر هاووڵاتییەكی توڕەی سلێمانی بێت‌و بەرد بگرێتە بینای پەرلەمانی كوردستان دەكرێت بە تیرۆرست تۆمەت بار بكرێت.

پەرلەمانتارەكە ئاماژەی بەوەشدا، كە كێشەكە لە یاساكەدایە ‌ "هێندە لاستیكییە دەكرێت بەچەندین شێوە لێكدانەوەی بۆ بكرێت‌و خەڵكی پێ‌ دادگایی بكرێت‌و دواتر سزا بدرێت".
 
ئەو یاسایە دوو ساڵ دوای خراپترین هێرشی تیرۆرستی لەمێژوودا بۆ سەر كوردستان دەركراوە كاتێك دوو خۆكوژی بۆمب ڕێژكراو دوو بارەگای سیاسی-یان كردە ئامانج لەهەولێر لەمانگی ٢ ی٢٠٠٤دا بووە هۆی مردنی ١٠١ هاووڵاتی، كە زۆربەیان كەسانی سەر بەلایەنی پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی بوون، لەو كاتەوە نیو دەرزەن هێرشی تیرۆستی هەبووە لەسێ پارێزگاكەی كوردستان، كە بووەتە هۆی كوشتنی چەندەها كەس.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەڵێت هێشتا هەڕەشەی تیرۆر بونی هەیە و ئەم یاسایە پێویستە بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ ئەم هێرشانەدا، لایەنە فەرمییەكانی دژە تیرۆریش بە مۆنیتەریان ڕاگەیاند نزیكەی ٧٠٠ كورد لە ساڵی ٢٠١٣ چونەتە پاڵ داعش‌و گروپە توندڕەوكانی تری عێراق و سوریا، ئەمە لە كاتێكدایە داعش چەند ناوچەیەكی سەر سنورەكانی گرتووەتەوە دەست.

هاوكات ڕێكخراوی هیومەن رایتس كمشنی هەرێمی كوردستان ڕاپۆ‌رتێكی بڵاوكردەوە لە مانگی ٣دا، كە تێیدا ئاماژەی بەوە داوە كەوا كەسەكان لەزیندانەكانی كوردستاندا لەكاتی لێكۆڵینەوەدا ئەشكەنجە دەدرێن، ٧ زیندانی بەهۆی چەند هۆكارێكەوە لەزینداندا گیانیان لەدەستداوە. 

دیە بوترۆسی سەرۆكی لیژنەی ڕێكخراوەكە ڕایگەیاند "شێوازی مامەڵە كردنی ئاسایشەكان بەرانبەر زیندانییەكان لەگەڵ مافەكانی مرۆڤدا یەك ناگرنەوە، هەروەها خێزانەكانیان تا دوای ماوەیەكی زۆریش ئاگادارناكرێنەوە، كە لە ڕاستیدا دەبێت لە ماوەی ٢٤ كاتژمێردا ئاگادار بكرێنەوە".

جگە لەمە چەندین ڕێكخرا و لایەنی پاڕێزگاری مافی مرۆڤ راپۆرت و هەواڵی لەم جۆرەیان بڵاو كردووەتەوە، رەخنە لەیاسای دژەتیرۆر دەرگن، بەڵام دیندار زێباری، بەرپرسی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێدەوڵەتییەكانە لەهەرێمی كوردستان، وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە‌ یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و ڕێكخراوەكانی تری بەوە تۆمەت باركرد، كە تەنها كۆپی-پەیستی دەكەن‌و زانیاری لەسەرچاوەی ترەوە دێنن لەبری ئەوەی خۆیان لێكۆڵینەوە لەبابەتەكە بكەن.

زێباری ئاماژەشی بەوەدا، كە پێیان وانییە ئەمەریكا ئەم ڕاپۆرتەی نوسیبێت، بەڵكو پشتیان بەستووە بە سەرچاوەی تری دەرەكی، هەروەها جەختیكردووەتەوە، جوڵەیەكی سیاسی دەرەكی هەیە بۆ ئەوەی ئەو دەستكەوتانەی لەهەرێمی كوردستان لە بواری مافی مرۆڤ بەدەست هاتوون لەكەدار بكات.