گۆرانی ئینزیبات کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕانە بۆ پەرلەمانی کوردستان

کوردستان

25/07/2018‌ 18492 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەک لەبزتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەینێت "گۆرانی ئینزیبات کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕانە بۆ پەرلەمانی کوردستان".

ئەمرۆ چوارشەممە سەرچاوەیەک لەجڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە شارپرێسی ڕاگەیاند " گۆرانیبێژی میلی گۆرانی ئینزیبات کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕانە بۆ پەرلەمانبی کوردستان".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد "پێشتر بزوتنەوەکە هەندێک ناوی یەکلاییکردبۆوە بۆ کانیدیدبوون بەڵام ئێستا گۆڕانکاریان تێدا کردووە ".

بەپێی زانارییەکانی شارپرێس "گۆڕانکارییە نوێکە نەبەز گۆران نوسەر و ڕۆژنامەنوس کە بڕیاروابوو کاندیدی بزوتنەوەکە بێت، لە لیستەکەدا لابراوە و گۆرانی ئینزیبات بۆ لیستی کاندیدەکان زیادکراوە و ئەوەش بەپێشنیاری کوڕانی کۆچکردوو نەوشیروان مستەفا بووە".

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی ڕاگەیەنراوێکی کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی کاندیدەکانی بۆ 29ی مانگ درێژکردوەتەوە.
هـ ـ ر