هەولێر دەبێتە چەقی فشارەكانی واشنتۆن بۆ سەر تاران
ئایا كوردانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەونە هێڵی پێشەوەی ناكۆكییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران؟

کوردستان

27/07/2018‌ 3951 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: مۆنیتۆر
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل
ئیدارەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، فشاری زیاتر دەخاتە سەر ئێران، ئەوەش بەدیاریكردنی شارەزایەكی ئێرانی، بەكونسوڵی وڵاتەكەی لەهەرێمی كوردستان.

ئەو هەنگاوەی ئەمریكا دوای ئەو هێرشە بەهێزەی هێزە چەكدارە كوردییەكان بوو دژی سوپای پاسدارانی ئێرانی لەهەفتەی رابردوو لەنزیك شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان.

ئەمریكا ستیڤن فاجنی لەجێگەی كێن گرۆس، وەك كونسوڵی وڵاتەكەی هەرێمی كوردستان دیاریكردووە، كە ئەوەی یەكەم شارەزای كاروباری ئێرانەو ئەوەی دووەمیش شارەزای كاروباری عێراق بوو.

پێدەچێت ئەم شوێن گۆڕینە بەشێك لەئەركەكانی مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بێت، كە بۆ لەكارخستنی ئۆپەراسیۆنەكانی ئێران لەناوچەكەو سەپاندنی سزكانی ئەمەریكا بەسەر ئێران بێت.

هەروەها ئەمریكا دەیەوێت لەو رێگەیەوە فشاری زیاتر بخاتە سەر ئابووری ئێران تا وا لەتاران بكات سیاسەتی خۆی لەناوچەكە بگۆرێت، كە ئەمریكا لەو سیاسەتانە ناڕازییە.

هاوكات دراوێسكانی ئێران لەئێستادا لەژێر فشارێكی زۆردان بۆ وەستانی بازرگانی كردن لەگەڵ  ئەو وڵاتە، ئەگەر نا ڕووبەڕووی ئاكامی خراپ دەبنەوە، لەوانە توركیاو چەند وڵاتێكی تر.


یاردیدەدەری وەزیری دەرەوەی ولایەتە ئەمریكا مارشاڵ بیلینگسلیا لە ئەنقەرە لە ٢٠ ی ٦ دا دوای چەند كۆبوونەوەیەكی فەرمی، لەوێ بەڕۆژنامەكانی ڕاگەیاند "حكومەتی توركیا لەدۆخی ئەمریكا تێدەكات".

هەروەها عێراق‌و هەرێمی كوردستانیش ڕۆڵێكی بازرگانی و ڕێڕەوی دارایی گرنگیان هەیە بۆ ئێران، كە دەستی باڵایان هەیە لەڕووبەڕووبونەوەی ئەمریكا، لەپرسی سیاسی و دارایی و سەربازییەكانی ئەمریكا دژی ئێران.

ئامادەبوونی فێیگین لەهەرێمی كوردستان بەگرنگ دەزانرێت ، لە كاتێكدا گروپە چەكدارەكانی كوردی ئێران لەو ناوچانەدا لەگەڵ چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیدا لەشەڕدان.

ئەمریكا ماوەی رابردوو مستەفا هیجری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كردستانی ئێرانی بۆ واشنتۆن بانگهێشت كرد، كە ماوەی هەفتەیەك لە ١١ بۆ ١٧ ی ٦ لەو وڵاتاە بوو، چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا، لەناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەدا پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئێران ئەوەیان روونكردەوە لەگەڵ ولایەتەیەكگرتووەكان تەنیا بیر لەڕاوەدونانی یەكتری و لەمەترسییەكانی یەكتری دەكەنەوەوە. 

ئەم كۆبوونەوەی هیجیری لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا، بۆیەكەم جار بوو، كە بەڕێوبەری كارەكانی ئێرانی لەگەڵ ئەمینداری گشتی پارتی دیموكراتی كوردستانی دا كۆببێتەوە. 

پاش ئەمەش چەندین هێرشی دیكە لەلایەن ئەم گروپ كوردییەكان كرانە سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی سوپای پاسدارانی ئێران لەرۆژهەڵاتی كوردستان، كە لە بەرواری ٨ی ٦ دا  هێرشیان كردە سەر سوپای پاسدارانی ئێرانی و كوردەكان بەرپرسیارییەتی كوشتنی ٩ كەسی ئێرانییان لەئەستۆ گرت.

سەرچاوەیەك لەدەزگای ئەمەریكا، كە دوای ئەوەی كرد ناوەكەی بڵاونەكرێتەوە وتی: "ئەمەریكا دەیەوێت بزانێت ئایا كوردەكان یەكگرتوو، هێزێكی بەهێزن"، لەلایەكی ترەوە پارتی دیموكراتی كوردستانی دەیەوێت بزانێت ئایا واشنتن جدییە لەو هەوڵانەی دژ بە ئێران.

بەرپرسێكی باڵا لە پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئێران بەمۆنیتەری ڕاگەیاند "بەڵی، ئەوە ڕاستییە، ئێمە دەمانەوێت بزانین ئایا ئەمریكا تا چەند جییە بەرانبەر ئەم پرسە".

هێرشەكانی پارتی دیموكراتی كرستانی بۆ سەر ناوچەكانی باشووری ئێران بەهەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە چڕتربووەتە، هەروەها پارتی دیموكراتی هەوڵ دەدات پارتەكانی دیكەی كوردستان دژی تاران بووەستنەوە. 

هاوكات بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستانی بە مۆنیتەری راگەیاند "یەكگرتنی هێزی پێشمەرگە كاریگەری زیاتری دەبێت لەسەر ئەم پرسە".

لەهەمان كاتدا، لە٢١ی٦ دا، پارتی ژیانەوەی كوردستانی، كە چوونەتە پاڵ پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، بەرپرسیارییەتی خۆی لە كوشتنی ١٥ پاسداری ئێرانی لەنزیك شاری مەریوان و سنوورەكانی كوردستانی ئێراق ڕاگەیاند. 

هەروەها حكومەتی ئێرانی ڕایگەیاند ١١ لە پاسدارەكانی كوژراون‌و ٨ كەسی دیكەش برینداربوون، لە٢٣ ی٧ شدا تاران هەڕەشەی هێرشی بۆ سەر سنوورەكانی كوردستان كردو رایگەیاند "ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵوێستی نەبێت".

 لەهەمان ڕۆژدا نازم دەباخ نوێنەری هەرێمی كردستان لەتاران رایگەیاند "گروپە ئۆپۆزیسیۆنە كوردییەكانی ئێرانی لەهەرێمی كوردستانەوە دەبێت بووەستن لە نانەوەی كێشە بۆ حكومەتی ئێران".

نازم دەباغ راشیگەیاند "ئەگەر بەردەوام دەبن لەسەر ئەم ململانێیە، وا باشترە بیگوێزنەوە بۆ ئێران و هەرێمی كوردستان بەدوو بگرن لەمەترسی‌و شەڕو ئاژاوە".

ئێران هەرێمی كوردستان وەك ناوچەیەكی ستراتیجی دەبینێت و لە ساڵی ١٩٨٠ وە پەیوەندی دیبلۆماسی هەبووە لەگەل پارتە كوردییەكان، بەڵام بوونی هێزە ئەمەریكییەكان لەباكوری عێراق مەترسی لەسەریان دروستكردووە. 

كۆماری ئیسلامی ئێران، لەدوای هێرشی كوردە ئێرانییەكان بۆ سەر ناوچەكانیان ولایەتە یەكگرتووەكان تۆمەت بار دەكات.

لەسەرەتای ئەم مانگەدا، باڵویزی ئەمەریكی دۆگلاس سیلمان قونسولخانەیەكی نوێی لەهەولێر كردەوەو لەكاتی مەراسیمی كردنەوەی بیناكە رایگەیاند، ئەم پرۆژەیە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ولایەتە یەكگرتووكان‌و هەرێمی كوردستانە لەداهاتوو.

هەروەها بوونی سەربازگەیەكی گەورەی ئەمریكی لەهەریری هەرێمی كوردستان، كە تەنیا 40 كیلۆمەتر لەسنوورەكانی ئێران دوورە، مەترسییەكانی واشنتۆنی بۆ سەر تاران زیاتر كردووە.