کەناڵیکی منداڵانی باکوری کوردستان لەلایەن حوکومەتی تورکیاوە سزادا

کوردستان

29/07/2018‌ 384 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیژنەی باڵای ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی تورکیا ناسراو بە RTUK، سزای خستە سەر کەناڵی زارۆک تی ڤی بەهۆی بەکارهێنانی وشەی "کوردستان" لە دوو گۆرانی منداڵاندا.


لیژنەی باڵای ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی تورکیا  ڕایگەیاندوە "هۆکاری داخستنی ئەو کەناڵە ئەوەیە کەئەو کەناڵە  لەلایەن ڕێکخراوە توندڕەوەکانەوە بەکاهێنراوە بە مەبەستی بەهێزکردنی ئایدۆلۆژیای خۆیان زۆر جار جگە لە چەک ڕاگەیاندنەکانی تەلەفیزیۆنیش بەکار دەهێنێن بۆ پروپاگەندەی خۆیان.


لیژنەی باڵای ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی تورکیا ئەوەشی وتوە " کۆماری تورکیا وشەی کوردستان قبوڵ ناکات".


پێشتریش سوپای تورکیا زیاتر لە ٢٧ کەناڵی نزیک لە حیزبە کوردییەکان داخست.
هـ ـ ر