شارپرێس:
گه‌نجێكی به‌ریتانیی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نی هه‌یه، نه‌خۆشییه‌كه‌یشی بریتییه له‌وه‌ی گه‌ر تیشكی خۆر لێبدات، له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كدا ده‌مرێت.
كه‌ناڵی بی بی سی گرته‌ی ڤیدیۆی گه‌نجێكی به‌ریتانی به‌ناوی ئه‌لێكس بڵاوكرده‌وه، كه دووچاری نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن بووه، نه‌خۆشیه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه گه‌رهاتوو تیشكی خۆر راسته‌وخۆ له‌ئه‌لێكسی دا، ئه‌وا روخساری له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كدا ده‌سوتێته‌وه پاشان گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
خێزانه‌كه‌ی ئه‌لێكس بۆ پاراستنی كوڕه‌كه‌یان له‌مه‌ترسی مردن، جۆره جلوبه‌رگێكی تایبه‌تیان بۆ دابینكردوه، كه له‌تیشكی ڕاسته‌وخۆی خۆر ده‌یپارێزێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه ئه‌لێكس له له‌دایكبوونیه‌وه ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی له‌به‌رایه.
ر . ج