د.حلمی ره‌سوڵ ره‌زا
تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی كه رووبه‌رووی سیاسیه‌كان ده‌كرێته‌وه بۆته دیارده‌یه‌ك بۆ له‌كارخستنی سه‌ركرده‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر، ئه‌مه‌ش كارێكی باشه بۆ كاری سیاسی له جیهاندا.
ئه‌مه وته‌ی گۆڤاری (فۆرین پۆلیس) ی ئه‌مه‌ریكیه له راپۆرتێكیدا له‌سه‌ر سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تان و حكومه‌ته‌كانیان، كه تۆمه‌تباركردنیان به گه‌نده‌ڵی بۆته هۆی له‌كارلادانیان پێش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی حوكمڕانیه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن له چه‌ند ساڵی رابردوودا.
ته‌نها له‌شه‌ش مانگی رابردوودا، تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی له شه‌ش ده‌وڵه‌ت له‌كارخستوه، ئه‌وانیش: ئه‌رمینیا، مالیزیا، پیرۆ، سلۆفاكیا، باشوری ئه‌فریقیا و ئیسپانیا.
له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا، هه‌مان تۆمه‌ت هۆكار بوه بۆ گؤڕینی 10%ی سه‌ركرده‌كان له جیهان، به شێوه‌یه‌ك له 21 ده‌وڵه‌تدا سه‌ركرده‌كان ده‌ستیان له كاركێشاوه‌ته‌وه یاخود له‌كارخراون به سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێیان یاخود پاش لێپرسینه‌وه‌یان.
تۆمه‌ته‌كان جۆراوجۆرن، هه‌ندێكیان سووكن وه‌ك تۆمه‌تی ئاراسته‌كراو دژی سه‌رۆك وه‌زیرانی "ئایسله‌ندا" كه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه بوونی پاره‌كانی له ده‌ره‌وه ره‌ت بكاته‌وه، و له‌هه‌مان كاتدا هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی داوه و خراپ به‌كاری هێناوه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیدا.
دیاره زۆربه‌ی دۆخی گه‌نده‌ڵیه‌كان په‌یوه‌ندییان به یه‌كتریه‌وه مییه، به‌ڵام ئاشكرابوونی وه‌ره‌قه‌كانی "په‌نه‌ما" له ساڵی 2016 و لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵی له وڵاتی به‌رازیل بوه مایه‌ی ئابڕوچونی سیاسی له ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌تدا.
هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی بوه مایه‌ی دۆڕانی ژماره‌یه‌ك له‌و سیاسیانه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوون وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزی "نجیب عبد الرزاق". و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌ركرده‌و حزبه حاكمه‌كانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌رجه‌نتین، بنین، كۆستاریكا، گانا، هیند، نایجیریا، سیرالیۆن و سیریلانكا، توشی شكستی گه‌وره هاتن به‌هۆی گه‌نده‌ڵی به شێوه‌یه‌كی كه‌م یاخود ته‌واو.
هه‌رچی ئه‌و سه‌ركردانه‌شه كه له تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی رزگاریان بوه له راكردن و دوورخسته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه خۆپیشاندان دژی گه‌نده‌ڵی بۆته مایه‌ی ناجێگیریی دۆخی سیاسی له وڵاته‌كانیان له نمونه‌ی كۆماری چیك، هندۆراس، ئیران و ماڵتا و ئه‌وانی تر.
له كۆتاییدا گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت: رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆته به‌هێزترین هۆكارو بنه‌ما بۆ گۆرانكاری سیاسی له جیهانی ئه‌مرۆدا و گه‌وره‌ترین رۆڵیشی هه‌یه بۆ گۆڕانی دیمه‌نی گۆره‌پانی سیاسی له جیهان به‌ره‌و باشتر بوون، هه‌روه‌ها ئه‌م خه‌باته به‌رانبه‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه دژی ئه‌و سیاسیه گه‌نده‌ڵانه‌ی كه پێشتر یارییان به میدیا‌و ختوكه‌دانی نه‌زعه‌ی شعوبیه‌وه ده‌كرد و دام و ده‌زگا مه‌ده‌نیه‌كانیان له قاڵب ده‌دا به‌و ناوه‌وه و هه‌رچی ده‌یانویست ده‌یانكرد به‌بێ ئه‌وه‌ی باجه‌كه‌ی بده‌ن.