نیشانەكانی نەخۆشی شێرپەنجەی چاو و دۆزینەوەی نەخۆشییەكە

جیهان

30/07/2018‌ 2635 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەبەرئەوەی هاوبەشیەكی زۆر هەیە لەنێوان نیشانەكانی شێرپەنجەی چاو و نەخۆشییەكانی چاو، بۆیە لەوانەیە شێرپەنجەی چاو هەڵخەڵەتێنەر بێت‌و لەوانەیە هەست بە كەموكوڕی لەبینین بكەیت‌و ڕەنگی چاوت بگۆڕدرێت، بۆیە  تەنیا پسپۆر لەو بوارە دەتوانن بیناسنەوە.

ئەگەر هەستت بە نیشانەكان كرد خۆت لە ماڵەوە، سەردانی دكتۆر بكە بۆ ئەوەی ڕێنوێنیت بكات، ئەگەر تۆ شێرپەنجەی چاوت هەبێت ئەوا پیویستە بەزوترین كات چارەسەر بكرێت.

گەڕان بەدوای نیشانەكاندا
یەكەم شت پیویستە چاودێری نیشانەكان بكەیت، ئەگەر كێشەیەك لە بینیندا هەبوو ئەوا دەبێت هۆكارێكی هەبێت، ئەم گۆڕانانەش لەوانەیە كتوپڕبن، یاخود پەرەبسێنن بەپێی تێپەڕبوونی كات

گەڕان بەدوای هەر شتێكی نامۆ لەناوچاو، یان گلێنەی چاودا، یان هەر شتێك ببەتە هۆی ئەوەی، كە شت بەباشی نەبینیت. 

لەوانەیە دووبارە نیشانەیەك بێت لە نیشانەكانی شێرپەنجەو چەند نیشانەیەكی هەیە، ئەوانیش دروستبوونی سێبەر لەسەرچاو، دروستبوونی خاڵی لەسەر گلێنەی چاو چەندەها نیشانەی تر.

پشكنینی حاڵەتە فیزیكییەكانی چاو، سەیری ئاوێنەیەك بكەو هەر دووچاوت بە كراوەیی بهێڵەوە سەرنجی بدە بە جوانی بۆ ئەوەی بزانی هیچ شتێك گۆڕاوە یان نا و ئەگەر دڵنیاش نەبویت دەتوانی پرسیار لەكەسێكی تر بكەی لەبەر ئەوەی هەندێك گۆڕانی فیزیكی پێویستی بەهەڵسەنگاندنێكی باش هەیە.

تێبینی هەر ڕووناكییەك بكە، كە دەیبینیت، ئەگەر زۆر حەساس بویت بەتیشكی ڕووناكی ، لەوانەیە هۆكارێكی پزیشكی هەبێت‌و ڕوناكی زیاد لە پێویست لەوانەیە ببیتە هۆی چاوخێلی‌و لەوانەشە ببێتە هۆی ناڕەحەتی و سەرئێشە.

ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی
پێویستە سەردانی پزیشكی چاو بكەیت بۆ ئەوەی بزانی كێشەكەت چییە، چونكە چەندەها نیشانەی نەخۆشی چاو هەیە، كە لەوانەیە پزیشكەكەت بزانێت جۆرەكەی چییەو چەند پشكنینێكی تایبەت هەیە بۆ دیاری كردنی كێشەكە.

وەرگرتنی بڕێك لەخوینەكەت بۆ ئەوەی بزانرێت هیچ جۆرە شێرپەنجەیەكی ترت هەیە یاخود نا.

وەرگرتنی توێژاڵێكی زندوو بۆ ئەوەی بزانرێت، كە لیمفۆمایە، لەماوەی ئەم كردارەدا توشی سڕبوونی چەند بەشێك، یان سڕبوونی تەواوەتی دەبیت، پزیشكەكە دەرزییەكی زۆر باریك‌و تەنك بەكاردەهێنێت بۆ پاككردنەوەی خانەكان لەهەوكردنی لووەكان.

چارەسەركردنی شێرپەنجەكە
چارەسەركردنی لووەكان لەڕێی نەشتەرگەرییەوە، لەوانەیە بۆ لووە بچوكەكان پزیشك پەنابباتە بەر نەشتەرگەری بەمەش پێویستت بەبەنج دەبێت، كە ئەمەش چەند كاتژمێرێكی كەمی پیدەچێت.

چارەسەركردن بەتیشك بۆ لەناوبردنی لیمفۆمەكان و چەندەها ڕێگەی پێشكەوتوو، كە لە وڵاتە هەرەپێشكەوتووەكانی جیهاندا ئەنجام دەدرێت.

وەرگێڕان: شەوبۆ كەیوان