سەرسوڕهێنەرە.. چەند راستییەك لەبارەی ژیان لەژاپۆن

جیهان

30/07/2018‌ 2300 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وڵاتی ژاپۆن، یەكێكە لەپێكەوتووترین وڵاتانی جیهان، كە پێشكەوتنی ئەو وڵاتە لەهەموو بوارەكانە، ئەوەش بۆ خزمەتی خەڵكی وڵاتەكە.

كۆمەڵێك راستی هەیە ، كە رەنگە زۆرینەمان لەبارەیەوە ئاشنایەتیمان نەبێت، كە ئەو راستییانە بەهۆی ئەوەی لەژیانی ئێمەدا نییە سەرسوڕهێنەرە.

گرنگیدانیان بە ژینگە
هەرگیز ماسیت بینییوە لەجۆگەی ئاوە بەكارهاتووەكانی شارەكەتدا؟ وادیارە نەخێر، بەڵام لە ژاپۆن، هیچ كەسێك نییە كەسەرسامی نەكات لەبەرئەوەی جۆگەی ئاوەكان هێندە خاوێنە كاتەنانەت ماسی كۆیكارپسی تێدا دەژی.

پاكردنەوەیان فێركراوە لەتەمەنی منداڵییەوە
هەموو جیهان سەرسامە بەپاكوخاوینی هاندەرە ژاپۆنییەكان، كە خاشاكەكانیان هەڵدەگرتەوە دوای یاری تۆپی پێیەكانی یارییەكانی مۆندیالی جیهان لەروسیا، 

بەشێوەیەك ژاپۆنییەكان لەدوای هەر یارییەك یاریگاكەیان پاك دەكردەوە، بێگوێدانە ئەوەی، كە تیمەكەیان براوەیە یاخود نا، خۆشەویستیان بۆ پاكو خاوێنی‌و ڕێكخستن مامەڵەیەكی نەریتی ژاپۆنییەكانە هەر لەو كاتەوەی فێركراون بەشداری بكەن لە "كاتی پاكردنەوە" هەر لەتەمەنی منداڵی‌و خوێندنی سەرەتایی.

كڕیارەكانیان لە پلەی یەكەم دێن 
ئەمە تەنیا گرگیدانێكی ترە بۆ ئاسودەیی كڕیارەكانیان، كە ئێمە زۆر بەزوویی دەمانەوێت هەڵیگرینەوە، ئەگەر تۆ بازار بكەیت بتەویت بەردەوامبیت بەبێ ئەوی نیگەران بیت گۆشتە بەستووەكەت بتوێتەوە ، داخەری ساردكەرەوەكە لەدەستی تۆدایە ، تەنیا وێنای بكە، كە چەند بەسودە.

بێسنور خۆشەویستیان بۆ 'مەنگا'ی كارتۆنی خەیاڵی هەیە
ئەوە نهێنی نییە، كە مەنگا زۆر باناوبانگە لەژاپۆن، ساڵانە لەگەڵ زیاتر لە ٢ بلییۆن لەبەرگیراوەی لیدەفرۆشرێت.

چیدی ناتوانیت چۆپستیكی زیاترت هەبێت
بەشداریكردنت چییە لەگەڵ شێوازی خواردنی  ژاپۆنییەكان؟ هەر چییەكبێت، ئێمە دڵنیاین ئەم ژەمە دەخورێت لەگەڵ یارمەتی چۆپستیكەكانا.

كیتكات بۆ خوێندكارەكانیان
بەناوبانگترین شیرینی لە ژاپۆن ناسراوە بە كیتۆ كاتسۆ، كە بەمانای ''بەدڵنیاییەوە تۆ دەردەچیت" دێت، لەو وڵاتە كیت كات دیارییەكی بەناو بانگە بۆ خویندكارەكان بەدرێژای وەرزی تاقیكردنەواكانییان.

خواردنی دەگمەن بۆ كریسمس
ئایا حەزت لە كنتاكی مریشكی سورەكراوە؟ ئەگەر بەڵێیە پێویستە بچیتە ژاپۆن لە ئێوارەی كریسمسدا لەبەر ئەوەی كەیئێفسی خواردنێكی تایبەتە لێرە.

ڕێستۆرانتی خواردنە لەقتو نراوەكان
خۆشەویستانی خواردنی لە قتونراو خۆشی دەبینن لە ژاپۆن لەبەر ئەوەی رێستۆرانت‌و باڕی زۆری تێدایە، كە خزمەت دەكەن بەم جۆرە خواردنە.

دەنگی هەڵقوڕاندن ڕێزدارانەیە
لەكاتی خواردنەوەدا بۆ ئەوەی رێز لەبەرانبەرەكەت بگریت، ئەوە پێویستە هەڵیقوڕێنیت‌و دەنگی زۆرشی لێبێت.

ڕێگەیەكی جیاواز بۆ سڵاوكردن
ژاپۆنییەكان تەوقە ناكەن كاتێ یەكتر دەبینن، لەجیاتی خۆیان دەچەممێننەوە نزمترین چەمینەوە قووڵترین ڕێز دەگەیەنێت.

مردن لەسەر كار زۆرە
سەر خەوشكاندن لەسەر كار نەك پەسەندە بەڵكو زۆر ڕێزدارانەیە، ژاپۆنییەكان تەنانەت وشەیان هەیە بۆ ئەم چالاكییە "ئێنیموری''، مردن بەهۆی زۆر خۆهیلاككردن لەسەر كار باوە لەو وڵاتە.

مژدەی باش
پشیلەی رەش بەوە رەچاو دەكرێت، كە بەختی خراپ دەهێنێت لە چەندین وڵات‌و كلتوردا، بەڵام لەژاپۆن نا! لێرە وابیردەكەنەوە، كە بەختی باشو دڵخۆشیان بۆدێنێت.

دورگەی كەروێشك
ئۆكۆنۆشیما یەكێكە لە دورگەكانی ژاپۆن، كە پڕە لە كەروێشك‌و لە جەنگی جیهانی دووەمەوە لەوێ دەژین.

ناوەندی هەستەكان
ناوەندی هەستەكان دەكەویتە كوێوە؟ دڵ؟ نەخێر، ئەگەر تۆ لەژاپۆن بیت، ئەوان باوەڕییان وایە كە خۆشەویستی لە سكەوە هاتووە ''هارا'' و پایواندییە بێدەنگەكان لێرەوە نرخێندراون.

ژمارەی مردن
ژمارە ٤ (شی) قەدەخەكراوە لە ژاپۆن لەبەر ئەوەی هەمان دەنگی ''مردن'' ی هەیە ، لەبەر ئەوە سەرسام مەبە كاتێك ژمارە چوار نابینیت یان، كە هیچ شتێك لەنێوان ٣و٥ دا نییە لەهەندێك ناوچە.

شوێنێك بۆ كڕینی باوەش
هەست بەتەنیایی دەكەیت؟ ژاپۆنەكانییەكان چارەسەرێكی دەگمەنییان داهێناوە بۆ ئەم كێشەیە، كە دوكانی تایبەت خەوتن لەگەڵ یەكێك.

یەكپۆشاكی خوێندنگاكان
بەگشتی كچ ئەبینی وەك مەنگا، یان كارتۆنە ئەنیمییەكان پۆشاك لەبەردەكەن، لەڕاستیدا ئەوە لەیەك پۆشاكی خوێندنگەی كچانی ژاپۆنییەكان بڵاوبووەتەوە.

وەرگێڕان: ساریە ئەحمەد