بۆ خانمان.. چۆن دەبیتە كەسێكی جوان‌و سەرنج راكێش

هەمەڕەنگ

30/07/2018‌ 1170 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جوانی رووخسار یەكێكە لەخاڵە گرنگەكان بەلای زۆرینەی خانمانەوە، لەهەمان كاتدا دەركەوتنیان بەشێوەیەكی رێك ‌و سەرنج راكێشی گرنگە.

ئەوانە وا لەخانمان دەكات لەناخەوە هەست بەئارامی دەروونی بكەن، بۆیە گەر بتانەوێت بەم شێوەیە دەربكەون   پێویستە پابەندی ئەم خاڵانە بین .

پێویستە شێوازی قژبرینەكەت لەگەڵ شێوەی رووخسارتدا بگونجێت
قژێكی جوان‌و تەندروست وادەكات خانمان جوانترو سەرنج راكێشتر دەربكەون، واباشترە ئەم كارە لەلایەن ئەو كەسانەوە بكرێت، كە ئاراشتگایان هەیەو پسپۆرن لەو بوارەدا، لەگەڵ بەكارهێنانی كرێمی تایبەت بۆ زیاتر دەركەوتنی جوانی قژ.

دەم‌و چاو شتن 
پێویستە لەسەرمان رۆژانە دەموچاومان بشۆین‌و ئەگەر ماكیاژو بابەتەكانی جوانكاری بەكاردەهێنیت ئەوا بۆ لێكردنەوەیان پێویستە ئەو كریێمانە بەكاربهێنین، كە تایبەتە بەلێكردنەوەی ماكیاژ (Makeup remover )  .

گەر پەلەو زیپكەش هەیە لەسەر روخسارت پێویستە دەرمان‌و كرێمی بۆ بەكاربهێنیت چارەسەری بكەیت.

پاراستنی نینۆكەكانت
نینۆك یەكێكە لەو هۆكارانەی، كە وادەكات خانمان جوانترو ناسكتر دەركەون، زۆر گرنگە پارێزگاریان لێبكەین بەپاك‌و خاوێنی رایان بگرین، گەر بتەوێت دەتوانی بۆیەی نینۆك بەكاربهێنیت ، بەڵام گەر ‌حەزیش بەبۆیە ناكەیت، دەتوانیت دەرمانی لێكردنەوە بەكاربهێنیت، كە رەونەقیكی جوان بەنینۆكەكان دەدات‌و بەكارهێنانی (زەیتی زەیتون ) شەوانە بۆ ماوەی چەن خولەكێك نینۆكە كەنمان بخەینە ناوی كەوادەكات نینۆك بە بەهێزی بمێنێتەوە.

كردنی ماكیاژی كەم 
بابەتە جوانكارییەكان گرنگن بۆافرەتان، بەڵام پێویستە بزانین، كە چۆن بەكاریان بێنین، گەر تەمەنت لەخوار ١٨ ساڵە واباشترە، كە زۆر بەكەمی بكرێت بۆ پاراستنی پێستت، گەر زیپكە بەرووخسارتەوەیە پێویستە دەرمان بەكاربهێنیت، یان ئەو ئەساسانە بەكاربهێنرێت، كە زیپكەكان دادە پۆشی، بەو مەرجەی رەنگی ئەساسەكە لەگەل تۆنی پێستدا بگونجێت، بەكارهێنانی (ڤاسلین) بۆ لێو، كە بریقەیەكی جوان بەلێو دەبەخشێت‌و كردنی سەر روومەتە رەنگ كالەكان، كە وادەكات ناسك .

ببە بەكەسێكی باش
جگە لەجوانی روخسار جوانی ناخ زۆر گرنگە ، كە ئەمەش وادەكات زۆر جوان دەربكەویت ، گەر تۆ خاوەن ناخێكی جوان‌و دڵێكی میهرەبان بویت، ئەو شتانەی هەتە هاوبەشی پێبكەیت ئەمە وادەكات وەك كەسیكی زۆر جوان دەربكەویت خەلكی خۆشیان بوێیت.

زەردەخەنە
بوونی زەردەخەنە لەسەر روخسار زۆر سەرنج راكێش دەرت دەخات، هەوڵبدە لەگەڵ خەڵكی بەرێز بیت ئەمە وادەكات سەرنج راكێشتر دەر بكەویت وەك لەوەی روخسارێكی گرژو مۆنت هەبێت.

ددان شتن
بەشێكی هەرە گرنگی روخسار ددانەكانە، كە زۆر گرنگە پاك رایان بگرێن ، پێویستە لەرۆژێكدا ٢ جار بشۆردرێت، یاخود سەردانی پزیشك بكرێت بۆ پاك كردنەوەیان.

پۆشینی جلوبەرگێكی جوان‌و گونجاو
بەلای زۆرینەی خانمانەوە جلوبەرگ بابەتێكی گرنگە، پێویستە دوربكەوینەوە لەزۆر لەبەركردنی پانتۆلی كابۆ ، لەجیاتی ئەوە تەنورە یان ئەزی لەبەر بكرێت ، بەكار‌‌هێنانی بەبەتی رازاندنەوە بەشێوەیەكی گونجاو ، بوونی رەفتەیەك، یاخود ملپێچێك لە ملدا وا دەكات شیكترو كەشخەتر دەر بكەویت.

وەرزشكردن و خواردنی تەندروست
وەرزشكردن زۆر گرنگە پێویستە رۆژانە ٦٠ دەقە بەپێ برۆین ، وا مەلە كرد‌و ئەسپ سواری هەموو چالاكییەكان ، وادەكات ببیتە خاوەن لەشولارێكی رێك‌و تەندروست و خواردنی تەندورست بەهەمان شێوە وەك سەوزەو میوە.

وەرگێڕان: چۆڤیان