زانیاری لەسەر جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە

هەمەڕەنگ

30/07/2018‌ 874 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە كاریگەری لەسەر هەموو كەسێك دەبێت، بەبێ‌ ئەوەی رەچاوی تەمەن‌و رەگەز بكات.

نیشانە سەرەتاییەكانی جۆری دووەمی شەكرە لەوانەیە نادیار بن، بە شێوەیەك كاریگەری بكاتە سەر كەسەكان، كە تەنانەت لەوانە نییە بزانێت ئەو نەخۆشییەی هەیە.

بەنزیكەیی لەهەر سێ كەسێك یەكێكیان لەقۆناخی سەرەتای جۆری دووەمی شەكرە توانای ئاگاداربوونیان لێی نییە لەهەبوونی ئەم نەخۆشییە.

شەكرە دەستوەردان دەكات لە توانای لەش بۆ گۆڕینی كاربۆهایدرایت بۆ وزە و بەشێوەیەكی گشتی نەخۆشی شەكرە كێشە بۆ ڕێژەی شەكر لەخوێندا دروستدەكات، كە ڕێژەكەی بەرزدەكاتەوە لەئاستی ئاسایی خۆی جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە، زۆرتر بڵاوە لەناو خەڵكدا ئەگەر تۆ جۆری دوەمی نەخۆشی شەكرەت هەیە دەشێت لاشەت پێویستی بە بەكارهێنانی ئەنسۆلین نەبێت، كە ئەمەش پێی دەوترێت (ئەنسۆلین رێسیستانس).

لەسەرەتادا پەنكریاسی مرۆڤ ئەنسۆلینی زیاتر دروستدەكات، كە ئەمەش وادەكات ئەو كەسە نەخۆشییەكەی تێدا دەرنەكەوێت، بەڵام بەتێپەڕبوونی كات پەنكریاس ناتوانێت بڕی ئەنسۆلینی تەواو بۆ لەشی كەسی توشبوو دابین بكات بۆ پاراستنی گلوكۆزی خوێن لەئاستێكی ئاساییدا.

هەندێك لەو كەسانەی، كە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرەیان هەیە دەتوانن كۆنترۆڵی ڕێژەی گلوكۆزی خوێنیان بكەن لەرێگەی خواردنی تەندروست و بەسود ، هەروەها وەرزش كردن.

كەسی تووش بوو پێویستە بەردەوام لەژێر چاودێری پزیشكدا بێت، چونكە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە ڕەنگە لەسەرەتادا پێویستی زۆری بەدەرمان نەبێت، بەڵام بەتێپەربوونی كات نەخۆشییەكە زیاددەكات لەسەر كەسی تووش بوو قورستر دەبێت‌و پێویستی بەچارەسەری بەردەوام دەبێت.

وەرگێڕان: هێڤار عومەر