٣٠ی تەمووز.. بیرۆكەی رۆژی جیهانی هاورێیەتی

هەمەڕەنگ

30/07/2018‌ 748 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بیرۆكەی رۆژی جیهانی هاورێیەتی لە بیتاقەی هارماركەوە هاتووە لەساڵی ١٩٣٠ی زاینیدا. 

لەبنەرەتدا لە رۆژی٢ی ئابدا ئەم یادە دەكرێتەوە، كە ئەم رۆژە بەگڕوو تینەوە پێشوازی لێدەكرێت، لەناوەڕاستی ١٩٤٠دا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەم رۆژە بەرەو كالبوونەوە چوو. 

بیرۆكەی ئەم رۆژە بۆ شانازی كردنە بە هاورێیەتیەوە، لەگەل ئەوەشدا لە ئاسیا لایەن چەند ولاتێكەوە وەرگیراوە، كە ئەمەش بیری نەریتی چەند ولاتێكی هێناوەتەوە، كە یادی ئەم رۆژە بكەنەوە و هاورێكان دیاری لەنێوان خۆیاندا بگۆرنەوە.

 یەكەم جار رۆژی جیهانی هاورێیەتی لا ٣٠ی تەمووزی سالی ١٩٥٨ دا پێشنیاری بۆ كرا لەلایەن هێرشی چاخوازەكانی پەیوەندی هاورێیەتی لەدنیا، كە ئەمانیش رێكخراوێكی مەدەنی جیهانی بوون، كە لەكەمپینێك پێكهاتبوو بۆ پەروەردەكردن و پەیرەو كردنی نەریتی ئاشتی لە پەیوەندی هاورێیەتیدا . 

چەند سالێك دوای ئەوە لە ٣٠ی تەمووز ی سالی ٢٠١١ دا لەكۆبوونەوەیەكی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكاندا وەك و رۆژی جیهانی هاورێیەتی راگەیەندرا. 

وەگێرانی: دییە فەرەیدون