ئەو خۆراكە تەندروستانەی گرنگە لە وەرزی هاویندا بیانخۆیت

جیهان

31/07/2018‌ 1187 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرزی هاوین ناسراوە بەوەی زۆربەی جۆرەكانی میوەو خۆراكی فرێشی تێدا بەرهەمدێت، بەڵام گرنگە بزانین خۆشترین جۆرو تەندروستترین هەڵبژێرین، بۆ ئەوەی لەو وەرزە بیخۆین.

زۆربەی سەوزەوات‌و میوەكانی وەرزی هاوین بەشێوەیەكی نهێنی سودی خۆیان هەیە، ‌ئەمانەش كۆمەڵێك هەڵبژاردنی باش‌و بەسودن بۆ خۆراك‌و میوەكان لەوەرزی هاویندا.

شوتی
یەكێكە لەو میوانەی، كە توانای راگرتنی پلەی گەرمی لەشی هەیە لەكاتە گەرمەكانی وەرزی هاویندا, بە هۆی ئەو ڕێژە زۆرەی ئاو لەپێكهاتەكەیدا دەتوانرێت لەوەرزی هاویندا لەجیاتی ئاو خواردنەوەیەكی زۆر شوتی بخورێت.

زەڕات
زەڕات یەكێكە لەو خۆراكانەی، كە سودێكی زۆری هەیە بەهۆی بوونی دوو جۆر لە دژە ئۆكسانەكان، كە یارمەتی بینین زیاددەكات, یەكێكی تر لەسودەكانی ئەوەیە، كە مەترسی كەم دەكاتەوە لەسەر گەشەكردنی تەمەن بەشێوەیەكی تەندروست.

تەماتە
خواردنی تەماتە لەوەرزی گەرمادا توانای پاراستنی پەستی مرۆڤ زیاتر دەكات لەبەركەوتنی خۆر لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە، كە ئەو كەسانەی رێژەیەكی زۆرتر تەماتە دەخۆن خاوەنی پێستێكی جوانترن.

شەربەت 
شەربەت یەكێكە لەباشترین خواردنەوەكان لە وەرزی هاویندا بەتایبەت لە بەیانیاندا خواردنەوەی یەك پەرداخ شەربەت لەبەیانیاندا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی شێرپەنجە.

گێلاس
گێلاس یەكێكە لەمیوە بەتامەكانی هاوین، كە یارمەتی ڕێكخستن‌و باشكردنی خەوتن ئەدات بەتایبەت لە شەوانداو سەرەڕای ئەوەش خواردنەوەی بەشێوەی شەربەت سودی زۆرە.

 وەرگێڕان: هێڤار عومەر