بەختەوەری خێزانێكی ئاسوودەو ئارام چۆن بەدەست دێت؟

جیهان

31/07/2018‌ 466 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خێزان یەكێكە لەفاكتەرە گرنگەكان لەكۆمەڵگەداو پێویستە زۆر بەوریایەوە پارێزگاری لەبنەما خیزانییەكان بكرێت، چونكە هەم كاریگەری دەبێت لەسەر ژیانی خۆمان هەم لەسەر ژینگەی دەرەوەمان، كە واباشترە بەلۆژیكیانە چارەسەر بۆ هەموو كێشە خێزانییەكان بدۆزینەوەو راوێژ بەكەسانی پسپۆر بكرێت لەم بوارەدا.

رێزگرتن لەبیرورای خێزانەكەت
پێویستە لەكاتی گفتوگۆكردن لەگەڵ خیزانەكەدا رێز لەبیروراكانیان بگریت، پێش ئەوەی قسەكانیان تەواو بكەن بیرورای خۆت دەربڕی، یان قسەكانیان پێببریت.

بەڕاستی ئەمە رەفتارێكی جوان نییەو دەبێتە هۆی بێزاركردنیان، كاتێك یەكێك لە ئەندامی خێزانەكەت زۆر بەجدی كێشەكانی خۆیت بۆ باس دەكات نابێت گاڵتەو سوعبەت بكەیت گفتوگۆكە بشێوێنیت، چونكە وادەكات كەسی بەرانبەر متمانەی پێت نەمێنێت.

زۆر بەوردی و بەوریایی گوێ بۆ ئامۆژگاری خیێزانەكەت بگرە
زۆر گرنگە كاتێك یەكێك لەئەندامانی خێزانەكەت ئامۆژگاریت دەكات لەبارەی بابەتێكەوە گرنگی بەقسەكانیان بدەیت جگە لەوەی، كە گوێیان بۆ دەگری پێویستە چاوت لەسەریان لانەبەیت بۆ ئەوەی كەسی بەرانبەر هەست بەوە بكات، كە گوێی بۆ دەگری‌و كەسی بەرانبەر لەقسەكانی تەواو نەبێت هیچ پرسیار مەكە و قسەكانیان پێمەبرە ، هەروەها زۆر گرنگە دوربكەوینەوە لە بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی گفتوگۆدا، بەكارهێنانی سۆشیال میدیاش، تەنانەت گەر كێشیەكی جدیت هەبوو.

دەربرینی خۆشەویستی
هەبوونی خۆشویستی لەنێوان ئەندامانی خێزاندا خاڵێكی گرنگە، پێویستە خۆشویستی بۆ یەكتری دەرببرین‌و بەكارهێنانی وشەی (خۆشم دەوێی) بۆ خێزانەكەت، كە وادەكات هەست بەئاسودەیی بكات ، هەروەها دەبێت بەدوای بچوووكترین دەرفەت بگەرێین بۆ ئەوەی بۆیان بسەلمێنین، كە خۆشمان دەوێن‌و باوەشكردن بەخێزانەكاتدا زۆر رەفتارێكی جوان و گرنگە بۆ دەر برینی خۆشویستی، بەرردەوام پێی بڵێت، كە تۆ بۆ من زۆر گرنگیت‌و یارمەتی دان لەكارو باری ماڵەوەدا بەشێكی ترە لەدەربرینی خۆشەیستی.

بەسەربردنی كات لەگەڵ خێزانەكەت لەكۆتایی هەفتەدا
هەریەك لەئێمە بەدرێژایی هەفتە خەریكی ئیشوكارو ژیانی رۆژانەمانین، بەڵام زۆر پێویستە كۆتایی هەفتەكەمان تەارخان بكەین بۆ خیزانەكەمان، لەگەڵیان دابنیشن‌و گفتوگۆ بكەین باس لەو شتانە بكەین، كە كردومانە‌و پێبكەنین و كاتی خۆش بەسەر بەرین. 

هاوكات تەلەفیزۆنەكەت بكوژێنەوە مۆبایلەكەت دانێ كاتەكانت تەرخان بكە بۆ خێزانەكات.

بەژداریكردن لەئاهەنگی لەدایكبوونی خێزانەكەت
پێویستە، كە ئامادە بیت لەبۆنەی لە دایك بوونی ئەندامانی خێزانەكەت ‌و بەو یەكەوە ئەو یادە بكەنەوە، چۆن بۆ رێستۆرانتێك، یان كردنی شتێك، كە دەبێتە هۆی دڵخۆشكردنی، پێشكەكەش كردنی دیاری تەنانەت گەر شتێكی بچووكیش بێت.

وەرگێڕان: چۆڤیان