ئەو خووە خراپانەی پێویستە لەكاتی خۆشۆردن دەستبەرداریان بیت

هەمەڕەنگ

31/07/2018‌ 530 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرت سوڕماوە، كە چی شتێك بەهەڵە دەكەیت لەخۆشۆردندا، راستی شتەكە ئەوەیە كاتێك خۆت دەشۆیت گشت جەستەت بەئاو دەگریتەوەو جۆرە جیاوازەكانی سابوون‌و لفكە بەكاردەهێنیت، كە لەوانییە زیان بەجەستەت بگەیەنێت. 

لەبەر ئەوەی خۆشۆردن ڕەچاودەكرێت، كە شتێكی زۆر سادەو كەسی بێت، ئێمە فێرت دەكەین كام شتە زیانبەخشە و كام خووەش باشە بۆ كردن.

شۆردنی رووخسار
وادەردەكەوێت، كە شۆردنی رووخسار زۆر ئاسان بێت كاتێك خۆت دەشۆیت، بەڵام ئەوە بەڕاستی باش نییە بەئاوی گەرم رووخسارت بشۆیت.

زۆرینەی خەڵك لەژێر ئاوێكی گەرمدا خۆیان دەشۆن، بەڵام ئەوە زۆر زیانی هەیە، بەتایبەتی بۆ رووخسارت، چونكە زۆر هەستیارە، لەبەر ئەوە باشترە ئاوی شلەتێن بەكاربێنیت نەوەك زیان بەپێستت بگەیەنێت.

نەشۆردنی پێیەكان
وادەبینرێت، كە شۆردنی پێیەكانت بەگشتی پێویست نییە، لەبەر ئەوەی ڕاستەوڕاست وەستاویت لەژێر ئاوەكەدا لەكاتی شاوەر كردنەكەدا.

كێشەی ئەم هەڵە تێگەشتنە ئەوەیە، كە تەڕی مانای ئەوە نییە خاوێنە، پێیەكانمان بەر هەموو جۆرە شتێك دەكەوێت‌و ئارەق دەكاتەوە كاتێك ڕێدەكەین، ئەركی زۆر گەورە دەكەن بۆ ئێمە لەبەر ئەوە بچەمێرەوەو باش بیانشۆ شایەنی ئەوەن.

نەگۆڕینی لفكەكەت بەشێوەیەكی ڕێكوپێك
ڕاستییەكی باوە، كە ڕووەكان باری تەڕو گەرمییەكانیان خۆشدەوێت، ئەمە دەقاودەق لە خۆشۆردندا هەمانە، لەبەر ئەوە ئەگەر تۆ هەمان لفكە لەمانگەكان‌و ساڵەكاندا بەكاردەهێنیت ئەوا تۆ هەلێكی باشتداوە بەكەرووەكان لەدابەشكردنی لفكەكەت لەگەڵیان، كەنایانبینیت مانای ئەوە نییە، كە لەویانین، لفكەكەت بەجوانی بشۆ دوای هەر بەكارهێنانێك، لەشوێنێكدا هەڵیواسە، كە وشكبێتەوەو مانگی جارێك بیگۆڕە.

بەكارهێنانی قاپی سابوون
ئەگەر تۆ سابوون بەكاردەهێنیت، ئەیكەیتە كوێوە دوای بەكارهێنانی؟ قاپ بۆ سابوون دروستكراوەكان باشترین هەڵبژاردە نین بۆ ئەم هۆكارەی سەرەوە، چونكە بەكتریاو كەڕووەكان ئەوێیان خۆشەوێت.

قاپە سابوونە تەلییەكان، یان دانە بزمارەییەكان هەڵبژاردەیەكی باشترە، كە سابوونەكەت لەناو تەریدا نابێت ئەوەش دەستكەوتێكی باشە.

بەكارهێنانی سابوون شلە بۆندارەكان 'زاهی'
بەدڵنیاییەوە بۆنێكی خۆشی هەیە، بەڵام ئەگەر پێستێكی هەستیارت هەیە ئەوا ئەم جۆرەی سابوون نابێتە هاورێت، هەندێك مادەی كیمیایی لەم جۆرەی سابووندا دەبێتە هۆی وەڕەسكردن، بەتایبەتی بۆنە خۆشەكەی، ئەگەر پێستت وشكەو هەستیارە ئەوا سابوونە شلە بێبۆنەكان بەكاربێنە جیاوازییەكی گەورە دروستدەكات. 

بەكارهێنانی گوێزانی كۆن
یەكێ لەخووە خراپەكان، كە هەندێك لە ئێمە هەیەتی بەكارهێنانی گوێزانی كۆنە تەنانەت تا ئەوكاتەی، كە بێكەڵكیشبووە.

بیرت بێتەوە قاپی ساب‌و نەكەو لفكەكە ژیانێكی نەویستراوی پەرەپێدەدا، لەبەر ئەوە بەكارهێنانی گوێزانی كۆن هیچ جیاوازییەكی نییە، لە راستیدا ئەوە زۆر خراپە ئەگەر گوێزانەكەت كولبێت، كە چەند بڕینێكی بچوك دروستدەكات لەدەمی گوێزانكە، تێبینی ناكەیت، چونكە زۆر بچوكە تا بەچاو ببینرێت، بەڵام زۆر گەورەو تەواوە بۆ گەسەكردنی كەرووەكان لەو بەشانەدا.

بەجێهێشتنی گوێزانەكەت لە شوێنی شاوەركردنەكەدا
هۆكار بۆ ئەوەی گوێزانەكەت لە شاوەرەكەدا جێنەهێلیت... هەمان خاڵەكەی سەرەوەیە، كە كەرووەكان ژینگەی گەرم‌و شێدارییان خۆشدەوێت، ئەگەر بەڕاستی ئەتەوێت گوێزانەكەت لەناوەوەی شاوەرەكەدا كۆكراوەبێت ئەوا لەشونەكدا هەڵیواسە، كە بەتەواوی وشكبێتەوە دوای هەر بەكارهێنانێك.

شۆردنی قژت ڕۆژانە
شۆردنی قژت هەموو ڕۆژێك بیرۆكەیەكی باش نییە لەبەر ئەوەی زۆر شۆردنی دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی پێستی سەر و بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو وشكییە پێستت رۆنی زیاتر دەردەدات.

شاوەرنەكردن لە دوای ڕاهێنانە وەرزشییەكان
ئایا ئاماژەماندا بەوەی، كە بەكتریا ژینگەی گەرمو تەڕ پەسەند دەكات، كە ئارەق كردنەوە ڕێگە خۆشكەرە بۆ هەبوونی ژینگەیەكی گەرم و تەڕ، كە بەكتریا خۆشی دەوێت.

ئەوە نایابە، كە بە بەهێزی بمێنیتەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە مەحاڵنییە، كە شاوەرێك بكەی دوای ڕاهێنانەكانت، كە هەست بە باشتر دەكەیت‌و بۆنیشت خۆشدەبێت.

بەكارنەهێنانی كرێمی نەرمكەرەوەكان
باشە كوڕینە ئێوە ئەڵێن، كە نەرمكەرەوەكان بەكار ناهێنین لەبەر ئەوەی تایبەتە كچان، بەڵام ئەوە باسەكە نییە، چونكە كرێمەكە تایبەت نییە بەكچان ، بەڵكو بۆ نەرمكردنەوەی پێستە، بیرۆكەیەكی باشە نەرمكەرەوەكان بەكاربێنیت لەدوای هەر خۆشۆردنێك، چونكە قەرەبووی ئەو نەرمییەی پێستت دەكاتەوە كە لەدەستی داوە دوای خۆشۆردن.

وەرگێڕان: ساریا ئەحمەد