ئەو هەڵسووكەوتانەی رۆژانەت، كە ئاستی كەسایەتیت دەردەخەن

هەمەڕەنگ

31/07/2018‌ 481 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەر لەخواردنێكەوە، كە دەیخۆین، یاخود كاتێك لە حەمام دا گۆرانی دەڵێین، لەواییە زۆر شت لەسەر كەسایەتیمان بدركێنێت.

یەك هۆكار، كە وا دەكات كەسایەتی مرۆڤ لە ڕووی سایكۆلۆژیەوە ئەوەندە گرنگ بێت، ئەوەیە بۆمان دەردەخات ئایا ژیانمان بەرەو چی هەڵدێرێك دەڕوات. 

بۆ نموونە ئەگەر تۆ زۆر بەئاگابیت بۆ دەوروبەرت ئەوا دەردەكەوێت تۆ جەستەیەكی تەندروست هەیە و پەیوەندیت لەگەڵ كەسانی چواردەوەر بەباشی دەگوزەرێت، بەڵام ئەو كەسانەی زوو توڕە دەبن  كێشەی تەندروستیان بۆ دروست دەبێت، بەپێچەوانەوە كەسە مێشك كراوەكان زیاتر سوودمەنترن‌و لەلایەن خەڵكەوە زیاتر دەچنە دڵەوە و هاوڕی زیاتریان دەبێت.

كەسایەتیمان تەنیا لەو شتانەدا دەرناكەوێت، كە باشن و پەسەندن لای خەڵك، بەڵكو لەو شتانەشدا دەردەكەوێت بەردەوام لەژیانی رۆژانەماندا ئەنجامیان دەدەین و دووبارەیان دەكەینەوە.

توێژینەوەیەكی نوێ دەربارەی كەسەیاتی مرۆڤ و جیاوازی لەنێوان تاكەكاندا بڵاوكراوەتەوە، كە ٥ نیشانەی گەورە دەربارەی تایبەتمەندی كەسایەتی تێدایەو ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیە زۆر سەرسوڕهێنەرە.

كەسە مێشك كراوەكان دەتوانین بیانخەینە پاڵ گروپی ئەو كەسانەی، كە حەز بە تەمبەڵی ناكەن و زیاتر ئارەزوی دەكەن هەمیشە پاكوخوێن بن، بەڵام كەمتر ئارەزوی كتێب خوێندنەوە دەكەن.

بنیامین چامپمان توێژەر لە زانكٶی  ڕۆچێستەر و لویس گۆڵدبیرگ لەبنكەی  ئۆرگۆن بۆ تێژینەوە، زانیاریان لەسەر ٨٠٠ كەس لەئۆرێگۆن و ولایەتە یەكگرتووەكان كۆكردەوە، كە زۆربەیان سپی پێست بوون و تەمەنیان لە ٥١ دا بوو. 

تاقیكردنەوی كەسایەتیەتی لەم تویژینەوەیەدا پرسیاریان دەربارەی ئەوە بوو، كە ئایا چۆن ١٠٠ تایبەتمەندی جیاواز وەسفی كەسایەتی ئەو مرۆڤەكان دەكات؟

تایبەتمەندییەكان خۆی لەمانەدا دەبینیەوە، شەرمن، میهرەبان، لەسەرخۆ، مەزاجی، بەهرەمەند...هتد. تێژەرەوەكان ئەنجامی تاقیكردنەوەكانیان بە وەڵامی ئەو بەشداربووانە بەراورد كرد، كە لە ٤ ساڵی رابردوو تۆماریانكردبوو.

لەئەنجامدا ٤٠٠ جۆری جیاواز لە چالاكییەكان بوونی هەیە، بۆ نموونە  خوێندنەوەی كتێب  و گۆرانی وتن لە حەمام دا، زۆرتر دووبارە دەبوونەوە لە ئەنجامەكاندا.

توێژینەوەكە ئەوەی دەرخستووە، كە كەسەكان بە گشتی حەزبە ئەنجامدانی چالاكییەكانی وەك ئوتووكردن و یاری كردن لەگەل منداڵ و شۆردنی قاپ دەدەن، چونكە ئەمانە هانیان دەدات دڵی كەسانی دیكە خۆش بكەن‌و پێیان باشترە كاری ڕۆژانە بكەن و دڵی بەرانبەریان خۆش بكەن. 

ئەوەشی، كە زۆر سەرنجڕاكێش بوو ئەوە بوو ئارەزویان بۆ گۆرانی وتن لە حەمام و لیخورینی ئۆتۆمبێل هەبوو.

ئەو كەسانەشی كە زۆر دەمارگیرن و زوو تووڕە دەبن زیاتر ئەو چالاكییانە ئەنجام دەدەن، كە یارمەتی كەمكردنەوەی ستریسیان دەدات وەك خواردنی ئازرشكێن و ئارامكەرەوەكان، بەڵام دانیان بەوەدا ناوە كە بەریەك كەوتنیان لەگەڵ كۆمەڵگا كەمە، بۆ نموونە  زوو هەڵدەچن و تووڕە دەبن، یاخود گاڵتە بە كەسانی چواردەوریان دەكەن، ئەمەش لەوانەیە كە هۆكارەكەی ئەوە بێت كە كێشەیان لە دەربڕینی هەستەكانیان دا هەبێت. 

لە بەرانبەردا كەسە هێمنەكان ئارەزوویان بە خویندەوەی شیعر و گوێگرتن لە ئۆپێرا و بەرهەمهێنانی بەرهەمی هونەری هەیە.

توێژینەوەكانی پێشوو ئەویان دەرخست كەسە كراوەكان، كاتژمێری دەستی لەدەست دەكەن و قژیان دادەهێنن و پێڵاوەكانیان بۆیاخ دەكەن و تاتۆ لەسەر جەستەیان دەنەخشینن، بەڵام كەسە گۆشەگیرەكان زیاتر قسەیان ڕەقە و وشەی توند بەكارددەهێنن. 

هەروەها كەسە كراوەكان ئارەزووی خواردنە شیرینەكان و میوە و سەوزەوات، دەكەن و زیاتر ئارەزووی شتە وشكەكان دەكەن لەجیاتی خواردنەوەكان وەك شەرابی سپی.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل