دوای روودانی مانگیرانی سوور.. مەریخ لەزەوی نزیك دەبێتەوە

جیهان

31/07/2018‌ 1112 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەسەر زەوییەوە دیاردەیەكی تری ناوازەی گەردوونی دەبینین، ئەوەش دوای روودانی مانگیرانی سوور لەم هەفتەیە.

دیاردە گەردوونییەكە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە روودەدات، ئەویش نزیكبوونەوەی هەسارەی مەریخە لەزەوی، بەشێوەیەك ، 15 ساڵە ئەو نزیكبوونەوەیە لەنێوان زەوی‌و مەریخ رووینەداوە.

بەپێی سەرچاوەكان ماوەی نزیكبوونەوەی زەوی ‌و مەریخ لەمڕۆدا دەبێتە 57.59 ملیۆن كیلۆمەتر، ئەوەش لەسەعات 12ی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان.

نزیكترین ماوەی نێوان زەوی‌و مەریخ 60 ساڵ جارێك روودەدات‌و ئەم نزیكبوونەوەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممەش 15 ساڵ جارێك روودەدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەینی رابردوو مانگیرانی سوور لەگەردوون روویدا، كە ئەو مانگیرانە ماوەی سەدو شەش خولەكی خایاند‌و درێژترین ماوەی مانگیرانی سەدەی 21 دەبێت.

هـ ـ ح